#لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە هاوکاری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ڕاپۆرتێکیان داوەتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
ڕاپۆرتەکەی لاهور شێخ جەنگی و پارتی تایبەت بووە بە چەند کەیسێکی کوشتن لە سنووری #سلێمانی# و #هەولێر#.
لە ڕاپۆرتەکەدا چەند بەڵگەنامەیەک لەسەر ئەو کەیسانە خراوەتە ڕوو، بۆ ئەوەی هاوپەیمانان ڕێکاری پێویست لە بەرانبەر ئەو هێزانەدا بگرنە بەر، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەو کەسانەی لە کەیسەکاندا ناویان هاتووە.
ڕاپۆرتەکە ئێستا لە بەردەم فەرماندەکانی هاوپەیمانانە و بەم نزیکانە بڕیار لە بارەی ڕاپۆرتەکەوە دەدەن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,325 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!