#مەسرور بارزانی#، جێگری دووەمی سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەبێتە کەسی یەکەمی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی نوێی پارتی، بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کەم کراوەتەوە.
ئەو دەسەڵاتانەی لە سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی کەم کراوەتەوە، لەگەڵ چەند دەسەڵاتێکی تر دراوە بە جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی کە ئەو پۆستە لەلایەن مەسرور بارزانی بەرێوەدەبرێت.
ئەم هەنگاوە لە پێناوی ئەوەیە مەسرور بارزانی لە داهاتوودا کۆنتڕۆڵی مەکتەبی سیاسی پارتی بکات و هەموو دەسەڵاتەکان لای خۆی بێت. [1]