لەگەڵ عاقلان هەرۆ سەربانێ، لەگەڵ بێعەقلان هەرۆ ناو خانێ.
عاقڵان: مەبەست لە کەسی بەهۆش و گۆش و دنیادیدەیە، هەڕۆ: بڕۆ. بێعەقڵان: کەسی بێ زانەکیی و نەزان، خان: بەو جێگەیە دەوترێت کە وڵاخی لێدەبەسترێتەوە، مەبەست لەوەیە لەگەڵ کەسی ژیر هەموو قسەیەک بکە بەڵام لەگەڵ کەسی ناژیردا لەژێر پەردەوە قسەبکە.[1]