زۆر باسی ئەوە دەکرێ گوایە دۆخی نێوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان هێندە خراپە خەریکە دەگاتە شەڕی ناوخۆ!
لێرەوە من داوا لە هەر دوو بەڕێزان سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و سەرۆک
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی دەکەم، هەرچی زووە دەست بە شەڕی چەکداری پارتی و یەکێتی بکەن.
داوا دەکەم: قورسترین و مەترسیدارترین چەکەکانتان بەرانبەر یەک بە کار بهێنن، ئەو چەکدار و کادر و لایەنگرانەتان، کە هێشتا دەروێشانە پشتتان دەگرن و داکۆکیتان لێ دەکەن لە بەرەی پێشەوەی شەڕەدا دابنێن،
زۆر باش دەبێت ئەگەر خۆتان ڕاستەوخۆ لە نزیکی نزیکەوە سەرپەرشتی شەڕەکان بکەن، هەروەک پێشنیاز دەکەم ستافی نووسینگەکانتان، مەکتەب سیاسیەکانتان، ئامۆزار و برازا و کوڕەزا و تیتکەزاکانتان هەموو پشتوێنی خۆکوژیان بۆ ببەستن و بیانێرن بۆ کۆمەڵ کوژی یەکتر، ئەمە هەر زۆر گرنگە!
بەڵێن بێت ئێمەش بێ وەفا نەبین؛ لە دورەوە چەپڵەتان بۆ لێبدەین، جار لە دوای جار وتاری ئاگرین و حەماسیتان بۆ بنووسین، هەر کە کوژران، وێنەی گەورە و ڕەنگاو ڕەنگتان بە لادیوارەکانەوە بۆ دەکێشین و نازناوی نەمر و پاڵەوانتان بۆ دادەتاشین…
ئیدی بۆ کەیتانە ڕۆژێک زووتر دەستپێبکەن!
تکایە دوای مەخەن!
[1]
عەبدوڵڵا مەلا نوریعەبدوڵڵا مەلا نوری کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,060 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!