قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لەوەی لەسەر ڕووداوی هێز، هێنانە سەر ماڵەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە نەکردووە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە، 8ی 11ی 2022، ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرانبەر
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت دەربڕیوە کە لە ڕووداوی هێنانی هێز بۆ سەر ماڵەکەی لە
هەولێرهەولێر لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵدا ئەنجام نەداوە بە مەبەستی نیگەرانی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کارە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی، نیەگەرانی خۆی لە پارتی لەسەر ئەو ڕووداوە دەڕبڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە، تەنها
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی پێوەکردووە.
قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیە دا ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وەک هێنانی دۆسیەی موراد کانی کوردەیی بۆ هەولێر و دانپێدانانی کەیسی کوشتنی هاوکار جاف و کۆمەڵێک دۆسییەی دیکە پرسی پێنەکراوە و بەبێ ئاگاداری ئەو کارەکان کراون، بۆیە نیگەرانە لەو دۆخە.
[1]