وابڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو، #بافڵ تاڵەبانی# لەگەڵ کەسی یەکەم و سکرتێری حزبەکان لە بارەی پەیوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# کۆببێتەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بانگهێشتی سکرتێر و سەرۆک و کەسی یەکەمی حزبەکان دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی 11ی 2022 لە هاوینە هەواری #دوکان# کۆبوونەوەیەک لەبارەی ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیی ئەنجامبدەن.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دوای سەردانەکانی شاندی یەکێتیی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بۆ لای لایەنەکان، داوای هاوکاری لەو هێزانە دەکات، بۆ ئەوەی بەیەکەوە کاربکەن بۆ ڕاست کردنەوەی سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و وەستانەوە لە بەرانبەر هەڵوێست و ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,088 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!