ناو: مەریوان
ناوی باوک: تەحسین
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-03-1984#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (مەریوان تەحسین عەزیز وەلی)یە، لە 01-03-1984 لە شاری هەولێر گەرەکی کوران - ڕزگاری لەدایکبووە، لە عەشیرەتی (هۆرمزیار) ە، دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لاوکی ناحکومی- یە بەشی مۆسیقا 2017- 2018، دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن دەچێتە کۆلیژی هونەرە جوانەکان، ساڵی 2008 هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕی هەیە بەناوەکانی (ژەنیار 2010- ژیار 2016)، ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە بە خولێکی موزیکی لە ناوەندی ڕوناکبیری بە سەرپەرشتی مامۆستا ئازاد محەمەد، ساڵی 2003 تا 2005 لەلایەن گروپی دەستەی موزیکی شەبەنگ ڕاهێنانی ئامێری (ڤۆلین- کەمان) ی کردووە لەلای مامۆستا ئارام سەردار، ساڵی 2004 لە یەکەم ساڵی پەیمانگا تا کۆتایی ساڵ بەشداری هەموو چالاکی و ڤیستیڤاڵی ساڵانەی کردووە، پاشان کە چووەتە کۆلیژ ساڵانە بەشداری ڤیستیڤاڵی کردووە وەکو قوتابی، ساڵی 2006 تا 2009 خولی مۆسیقای بەڕێوەبردووە لە ناوەندی لاوان 3 سەر بە یەکێتی لاوان لە کۆتایی هەر خولێک چالاکی و موزیک و گۆرانییان ئەنجامداوە، ئەو تیپانەی کاری لەگەڵ کردون بریتین لە (گروپی تایبەت بە پەیمانگەی کۆلیژ- گروپی ناوەندی لاوانی 3)، هەروەها بەشداری ڤیدیۆ کلیپی کردووە، ساڵی 2008 تا 2014 لە هونەر دابڕاوە لەبەر بژێوی ژیان و هاوسەرگیری کردن، دواتر دەگەڕێتەوە ناو هونەر و بەردەوام دەبێت، ئەندامی ئۆرکیسترای کوردستانەو لە چەندین کۆنسێرتی موزیکی گۆرانی و موزیکی کلاسیک و موزیکی کوردی لە ئۆرکیسترای کوردستان بە ئامێری (ڤیۆلا) بەشداری کردووە. [1]