ناو: نایف
نازناو: نایف شێخانی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون:
هەولێرهەولێر
ژیاننامە
ناوی تەواوی (نایف محەمەد ئەحمەد محەمەد)ە، ساڵی
1965 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی زانکۆی بەغدا 1991- 1992، دەرچووی بەشی موزیک لە کۆلیژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین 2017-2018، ساڵی
1992 تا
2007 وەک مامۆستای زمانی عەرەبی لە قوتابخانەکانی (چۆمان - قوشتەپە - هەولێر)، هەروەها پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر بۆ ماوەی (15) ساڵ خزمەتی پەروەردەیی کردووە، لەو ماوەیەی پیشەی مامۆستایەتی بەشداری لە چەند خولی شیاندن و ئیدارە و کۆمپیۆتەر کردووە، ساڵی
2007 بۆ ئیدارەدان و ڕاپەراندنی پرۆژەی (بنکەی مەقام) ڕاژەی گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
بەشێک لە کارو چالاکی هونەری:
ساڵی
1993 دەستەی دامەزرێنەری تیپی موزیکی ڕەوا بووە، ساڵی 1998-2007 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی هونەری و گروپی موزیکی سەتەلایتی کوردستان، لەو ماوەیەدا بەشداری کردووە لە ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردنی دەیان بەرنامەی هونەری بۆ هونەرمەندان و گۆرانی بێژانی کوردستان، ساڵی
2000 گروپی موزیکی میللی لە کوردستان تیڤی دامەزراندووە و کۆمەڵێک بەرهەمیان تۆمار کردووە، کاری ئاواز دانان و ئامادەکردنی گۆرانی بۆ کۆمەڵێک لە گۆرانی بێژ کردووە، ساڵی
1993 کاری بۆ دوو گۆرانی منداڵان کردووە، پرۆژەی سەرلەنوێ تۆمار کردنەوەی گۆرانیە کۆنەکانی هونەرمەندانی کۆچ کردووە (حەسەن حەیران و کاوێس ئاغا و تایەر تۆفیق و ڕەسوڵ گەردی و محەمەد عارف جەزراوی)، ساڵی
2009 دوو سروود بۆ لیستی کوردستانی، ساڵی
2010 دوو ئاوازی بۆ سروودی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان داناوە و بڵاو کردۆتەوە، دوو کاری هونەری تایبەت بۆ چلەی هەریەک لە نووسەر و ڕۆژنامە نووس مەحمود زامدار و نووسەر و فۆلکلۆرناس خالید جوتیار تۆمار و بڵاو کردۆتەوە، بەشداری لە دەیان بەرنامەی زیندوو و کۆنسێرتی هونەرمەندان کردووە لە شاشەی تەلەفزیۆنی کوردستان،
لە دوای ڕاپەرین دەیان نووسین و بابەتی ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی (برایەتی- خەبات- ئاڵای ئازادی- برایەتی ئەدەب و هونەر- بارزان- هەرێم- ڕامان)، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (هونەری نوێ) بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ساڵانی
2004 بۆ
2006 (22) ژمارەی بڵاو کرایەوە، وەرگێڕان و بڵاو کردنەوەی کتێبی چۆنیەتی گۆرانی وتن 2013، وەرگێڕانی کتێبی موزیک و بە جیهان بوون، کتێبی ڕامانێک بۆ جیهانی موزیکی 2010، کتێبی عود لە دیرۆکی ڕۆژهەڵاتدا 2020، سەرپەرشتی کردن و بڵاو کردنەوەی 3 ژمارەی گۆڤاری پەیژە لەگەڵ دەیان بڵاو کراوەی کلتوری لە بنکەی مەقام، خاوەن بیرۆکەی دامەزراندنی (بنکەی مەقام)ە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، ئێستا
2022 بە ناونیشانی (بەڕێوەبەری پێشکەوتوو) فەرمانبەرە لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری.
[1]