گەمبۆڵەیە و بە بۆڵەیە.
گەمبۆڵ: گەماڵ مەبەست لە نێرەی سەگە، زۆر جار لە کوردەواردا وەک دەستەواژە بۆ پیاوی توڕەی بەتەمەن بەکاردێت، بە پیرێکی لێکەوتوو دەوترێت کە توانای هیچی نەمابێت و لە ماڵەوە کەوتبێت، هەر لە خۆیەوە قسە بکات و لەسەر شتی بەلاش و هیچ بۆڵەبۆڵی بێت.[1]