- خوێندکارە خۆشەویستەکانی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا بە دیداری یەکتر شادبووین و بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانم پێدان، بە خۆشحاڵییەوە زۆرینەی کێشەکانمان چارەسەرکرد.
- ئێستاش بە بڕوای تەواوم بە ڕۆڵ و پێگەی ئێوە لە ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەماندا، بەڵێنتان بۆ دووپات دەکەمەوە کە بۆ ئەمساڵی خوێندنیشتان، بەندە و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پاڵشپت و پشتیوانتان دەبین.
- ئێوە ئەو نەوە فێرخواز و داهێنەرەن کە وڵاتەکەمان پێویستی بە توانا و لێهاتووییەکانی ئێوەیە و ئومێدی گەورەمان لەسەر داهاتووی ئێوە هەڵچنیووە.
- هەر بۆیە بەدیهێنانی ماف، بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندنتان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و هاوشێوەی ڕابردوو لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
- پشتیوانی هەموو فشارە مەدەنییەکانتان دەبم و هیوادارم چالاکییەکانتان توندوتیژی لێنەکەوێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان نەبێت
- داواکارم هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن لە پاراستنی ئاساییشی ئێوە و هاوکاریکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
- پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو دەنێین. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان