سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 11ی 11ی
2022 پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی عەشیرەتی شەممەڕ کرد بەهۆی کۆچی دوایی شێخی ئەو عەشیرەتە.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵم ئاڕاستەی بنەماڵەی جەڕبا و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبا شێخی هۆزی شەممەڕ لە سووریا.
هەروەها نووسیویەتی هاوبەشی خەمەکانیانم لەم ئازار و ناخۆشییەدا، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە کە ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
[1]