ناو: عەلی
ناوی باوک: عومەر مەعرووف
نازناو: بێبەش
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #12-11-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
ناوی (حەمەعەلی عومەر مەعرووف)ە، ناسراو بە عەلی بێبەش، ساڵی 1939 لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە.
دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێناوە و ڕووی کردووەتە کاسبیکردن و چەندین کار و پیشەی تاقیکردووەتەوە بۆ دەستکەوتنی بژێوی ژیانی.
شاعیر عەلی بێبەش دەڵێت: ساڵی پەنجاکان، خەڵک زۆر تامەزرۆبوون بۆ گوێگرتن لە شیعر، ئەو دەمە باو باوی شیعری ڕۆستەم و زۆراب و گودەرز و ئەم جۆرانە بوو، چایخانەیەک هەبوو چایخانەی کەمال خەفاف لە هەڵەبجە، کابرایەک هەبوو لەوێ شیعری ڕۆستەم و زۆرابی دەخوێندەوە؛ کاتێک دەگەیشتە شوێنێکی قوڵایی بۆ ئەوەی کەوا ببێت بە خەفەت لە دڵتدا بزانی ئەم کابرایە سەرکەوت سەر نەکەوت، ئە لەویادا دەیوت: (باقی داستان فەردا شەوەد) واتا: باقییەکەی بۆ سبەی شەو.
پەرتووکەکەی قەپات دەکرد، ئیتر سبەی شەو خەڵک دەهاتنەوە بۆ گوێگرتن لە باقی داستانەکە، چایەک بە عانەیەک بوو، بەڵام بە گوێگرتن لە داستانەکەوە بە دە فلس بوو، ئیتر ئا لەو کاتەدا هیوایەتی شیعر و ئەدەب کەوتە سەرم و دەستم بە نووسین کرد لەپاڵ کار و کاسپی کردندا.
نەتیجە لە ساڵی پەنجا و سێدا ڕۆژنامەیەک دەردەچوو ڕۆژنامەی (ئەخبار) ئیمتیازی ڕۆژنامەکە، محەمەد بریکانی بوو، دوو لاپەڕەی بە زمانی کوردی دەنووسرا، محەمەد تۆفیق وەردی سەرپەرشتی دەکرد؛ ئیتر برادەرێکم منی پێ ناساندبوو؛ منیش هەموو مانگێک دەچووم بۆ بەغدا شیعرێکم بۆ دەبرد و بڵاوی دەکردەوە تێیدا.
بێبەش، ساڵی 2011 پەیوەندی کردووە بە یەکێتی نووسەرانی کوردەوە و بووە بە ئەندام لەو یەکیەتییەدا، چەند خەڵاتێکی لە لایەن کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانەوە پێ بەخشراوە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی:=KTML_End=
شەش بەرهەمە شیعر و هۆنراوەی نووسیوە و لە شێوەی نامیلکە و پەرتووکی بچووکدا چاپکراون و بڵاوکراونەتەوە، ئەمە جگە لە چەند بەرهەمێکی تر، کە بە هۆی ڕووداوی کۆڕەوەکە و چەند هۆکارێکی تر تیاچوون.
=KTML_Bold=لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی:=KTML_End=
1. #شەن و خەرمان#
2. #دیوانی بێبەش؛ بەرگی 01#
3. #جوانی هەڵەبجە#
4. #دژوار#
5. #پابەند#
6. #ئاوڕێک لە قیامەت#
7. #ژیلەمۆی پیری#
ساڵی 2016 کۆی بەرهەمەکانی کۆکراونەتەوە لە دوو بەرگدا بە ناوی دیوانی بێبەش: بەرگی یەکەمیان چاپ کراوە 306 لاپەڕیە، کە سێ بەرهەمی پێشووی لە خۆ دەگرێت ئەوانیش: پابەند، شەن و خەرمان، ژیلەمۆی پیریی. بەرگە دووەم تا ئێستا 2019چاپ نەکراوە.
لە ڕێکەوتی #12-11-2022# بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=444908&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی تەواوی ژیاننامەی هۆزانەوان عەلی بێبەش=KTML_Link_External_End=