ناونیشانی پەڕتووک: هێزی بیرکردنەوە
ناوی نووسەر: پۆڵا سەعید
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: نووسیار
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ژمارەی لاپەڕە: 306
وەشانی #نووسیار#، لە وەرزی نوێی پەڕتووکەکانیدا، پەڕتووکی هێزی بیرکردنەوە (وەرشەیەکی زانستی دەروونناسیی بۆ بەختەوەری) بۆ نووسەر پۆڵا سەعید چاپ و بڵاو دەکاتەوە. ئەم پەڕتووکە دەبێتە یەکەمین پەڕتووکی زنجیرەی خەرمانی نووسیار بۆ دەروونناسی و لە ئاییندەدا چەندین پەڕتووکی دەرووناسیی دەخرێتە ڕیزی ئەو خەرمانەیە.
پۆڵا سەعیدی نووسەر، لەبارەی ئەم پەڕتووکە تازەیەوە بە (باسنیوزی)ی ڕاگەیاند: ”پەڕتووکی هێزی بیرکردنەوه، مەراقێکی تافی منداڵی و گەنجییمه. لە و ڕۆژەوەی هاتوومەتە ئەورووپا بیر لە ژیانی منداڵی و گەنجییم دەکەمەوە و لە خۆم دەپرسم: ئاخۆ چ دەبا، ئەگەر بهاتبا و پەروەردەی ئێمەی تاکی کورد بە شێوەیەکی دی بایه؟ بە شێوەیەکی دروستتر؟ چ ڕووی دەدا، ئەگەر بهاتبا و لە منداڵییەوە نەک تەنیا لە خێزاندا، بگرە بە گشتی لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ فێر کراباین. وەڵامی منی ئێستا بریتییە له، گەیشتن بە هە موو شتێک، کە دڵ حەزی پێدەکات. لە دە ساڵی ڕابوورددا بە بەردەوامیی بیرم لەم پڕۆسەیە دەکردەوه. من خودی خۆم چەندیین ساڵم ویست هەتاوەکوو گەیشتم بە و ڕاستییەی کە من خودی خۆم بەرهەمهێنەری ڕیالیتێتی ژیانی خۆمم.“
زیاتر گوتی: ”هێزی بیرکردنەوە، بەرهەمێکی پراکتیکییه، زادەی هەم خوێندن و خوێندنەوە و هەمیش پراکتیکه. ئێمە لە ڕێگای پەروەردە و گێنەوە بووینەتە خاوەنی ناوەرۆکێکی نائاگایی، کە پێوابوونەکانمان ئاوتۆماتیکانە بڕیار لەسەر هەموو شتێک لە ژیانی ڕۆژانەماندا بدەن. کاتێک ئێمە بەئاگا نین لەم پڕۆسە دەروونییه، دەبینە خاوەنی ڕیالیتێتێک، کە ژیانی ڕۆژانەمان پڕ کێشە دەکەن. تاک پێیوایە کە چارەنووسی ژیانی نەفرەتێکه، کە گۆڕان تێیدا مەحاڵه. بە تایبەت تاکێکی کورد، خێرا دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ژیانی نەفرەتێکی خواوەندانەیه. ئەم پەڕتووکە هەوڵێکە بۆ ڕێگاگرتن لە گەیشتن بە بڕیار و تێگەیشتنێکی هەڵه. هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەی، کە تۆ ئەوەیت، کە بیری لێ دەکەیتەوه، تۆ بەرهەمهێنەری ڕیالیتێتی ژیانی خۆتیت.“
پۆڵا سەعید، لەدایکبووی ساڵی 1970یە لە شاری #سلێمانی#، ئامادەیی پیشەسازیی لە سلێمانیی خوێندووه. لە ساڵی 1995 دەچێتە وڵاتی #ئەڵمانیا#. پیشۆتێراپیی Psychotherapie و فەلسەفەی لە شاری ڤوپەرتاڵ Wuppertal لە ئەڵمانیا خوێندووه. لە ساڵی 2010ەوە دەگوێزێتەوە بۆ وڵاتی دانمارک، ئێستا کارمەندی تەندروستییە لە نەخۆشخانەی دەروونیی شاری ئۆبنڕۆ Aabenraa. خوێندووه. لە ساڵی 2010ەوە دەگوێزێتەوە بۆ وڵاتی دانمارک، ئێستا کارمەندی تەندروستییە ل نەخۆشخانەی دەروونیی شاری ئۆبنڕۆ Aabenraa.
[1]