لەتیف ڕەشیدلەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئێڕاق سەردانی
هەولێرهەولێر دەکات و دەشیەوێت نێوەنگیری لە نێوان
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.
لەتیف ڕەشید لە ڕێگەی نووسینگەکەی کار بۆ ئەوە دەکات، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و بەرپرسانی تری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بکات.
سەردانەکەی لەتیف ڕەشید، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئامانجییەتی نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی بکات.
هەر لەو سەردانەیدا لەتیف ڕەشید باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و
بەغدابەغداش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەیەوێت دەرچەیەک بدۆزێتەوە بۆ ڕێککەوتنی هەردوو لا لەسەر ئەو کێشانەی چەند ساڵێکە لە نێوانیان هەیە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,082 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!