لە چڕی گرتی سەنگەر، لە ئاسمان گرتی لەنگەر
خۆی بۆ ڕاگرە قوڕت بەسەر، کەروێشک و کەو بوونەکەر
سەنگەی: دانیشتنیان وەستان لە شوێنێکدا بۆ نێچیر، لەنگەر: فڕینی باڵندە و وەستانی لە هەوادا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە چڕی گرتی سەنگەر، لە ئاسمان گرتی لەنگەر، مەبەست لە باڵندەی هەڵۆ یان تەوارە کە بەرز دەفڕێ و نێچیر دەدۆزێتەوە و دەستنیشانی دەکات، کەروێشک و باڵندە و کەو دەکەونە بۆسەیەوە و دەیانگرێ. وەڵام (تەوار، هەڵۆ) . [1]