ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیبراهیم هەورامانی
ناوی باوک: فەرەجوڵڵا حەمە وەیس
ڕۆژی لەدایکبوون: #12-10-1963#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجه#
$ژیاننامە$
ئیبراهیم فەرەجوڵڵا حەمە وەیس، ناسراو بە ئیبراهیم هەورامانی ئەم شاعیر و ڕۆژنامەنووسە لە ڕۆژی 12-10-1963 لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە. لە ساڵی 1984 یەکەمین بەرهەمی خۆی لە گۆڤاری (ڕەنجی کرێکاری) بڵاودەکاتەوە، دواتر پۆستەرە شیعریەکانی لە گۆڤارەکانی (#هاوکاری#، پاشکۆی ئێراق و #بەیان#) دەنووسێت و بڵاودەکاتەوە. لە ساڵی 2003-2006 یەکەمین پۆستی بەڕێوەبردنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی پێسپێردرا. هەروەها بۆ ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤاری (دیلانێ) بووە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری منداڵان بووە، و یەکەمین ژمارەی لە مانگی شوباتی ساڵی 2007 بڵاوکراوەتەوە. دۆسیەی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە لە نووسینەکانی ئەم نووسەرە پانتاییەکی گەورەی داگیرکردووە، توانیویەتی 13 پەڕتووک لەسەر دۆسییەی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بە چاپ بگەیەنێت، و چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسییە، و وتووێژی فۆتۆگرافەر و شاهیدحاڵەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە زمانەکانی (ئینگلیزی و عەرەبی) بڵاوەبکاتەوە. زۆرێک لە هۆنراوەکانی ئەم شاعیر و ڕۆژنامەنووسە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیاوازەکانی وەک (فارسی، کرمانجیی سەروو، عەرەبی و ئینگلیزی و هتد..) ، هەروەها بەرهەمەکانی لە چەندین گۆڤاری ناوخۆیی و بیانیدا چاپ و بڵاوکراونەتەوە. جگە لەمەش ئیبراهیم هەورامانی ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد، و سکرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، هەروەها ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهان و ئەندامی یەکێتی نووسەرانی جینۆساید لە کوردستانە.
$بەرهەمەکانی ئیبراهیم هەورامانی$
=KTML_LIST_icon_book_LISTTYPE=ئەمشارە پۆستەچی تێدا نییه، کۆمەڵە شیعر، 2020
مانیفێستی پەڕتووکی سوور، کۆمەڵە شیعر، 2021
حیکایەتەکانی مەرگ، یاداشتەکانی شاهیدحاڵێک.
هێشتا کات ماوە بۆ خۆشویستن، کۆمەڵە شیعر.
گەڵاکان بە نۆرە ناوەرێن، کۆمەڵە شیعر-هایکو.
ماڵم لە هەڵەبجەیە، کۆمەڵە شیعر
حیکایەتی شیرین و فەرهادێکی تر
چیم دی
یاداشتەکانی شاهیدحالێک
چەتر
کەسێک نییە وێنەمان بگرێت، کۆمەڵە شیعر.
با مانگ نەزانێت تۆم خۆشدەوێت.
لە هەڵەبجە بووین، (لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە) ، چاپی یەکەم ساڵی 2011، چاپی دووەم ساڵی 2021، چاپی سێیەم ساڵی 2021.
قومێ شەراب، کۆمەڵە شیعر.
تەنیاترین پیاوی دنیا، کۆمەڵە شیعر.=KTMLLISTEND=
[1]