ناونیشانی بابەت: شێردال
نووسەر:
عەزیز مورادیعەزیز مورادی
شێرداڵ یان گریفین، بوونەوەرێکی ئەفسانەییە، کە جەستەی شێرە و سەری داڵە و گوێچکەی ئەسپە. ئەم شێرداڵانە لەناو کولتوور و بیناسازیی
کوردستانکوردستانی کەونارا بەزۆری دەبینرێن.
شێرداڵ بەشێک بووە لە هونەر و هزری کورد لە سەردەمی
مادەکانمادەکان و گەلانی دیکەی جیهان، هاوکات خاوەن هێز و توانای سێ بوونەوەری وەکوو شێر و هەڵۆ و ئەسپە، بۆیە ڕێزی لێ گیراوە و بووە بە هێما و سمبول.
خەڵکی ئەو سەردەمە شێرداڵەکانیان بە پاسەوانی خەزێنەی خواوەندەکان دەزانی، بۆیە لە زیاترین شوێنەوارەکانی سەردەمی مادەکان و
ئیلامئیلامییەکاندا دەبینرێ. لە ناوچەی شووشی نزیک لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شوێنەواری ئەم شێرداڵە هەڵکەنراوە، کە (ئۆنتاش گاڵ) وەکوو دیاریی بەخشیویەتییە (ئینشووشیناک)، یەزدانی ئیلام، یان
عیلامییەکانعیلامییەکان. کوردی ئەو سەردەمە پێی وابووە؛ شێرداڵەکان لەبەرانبەر درۆ و سیحری ئەهریمەنەکان دەیانپارێزێ. شێرداڵەکان لە میسڕ و یۆنانیش ڕێزیان لێ گیراوە و ئەورووپییەکان پێیان وابووە؛ پەنجەی شێرداڵەکان دەتوانێ ڕووناکی بە چاوی نابیناکان ببەخشێ.
[1]