بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ هۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەهانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و هەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,173 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!