ناونیشانی بابەت: گوتییەکان بەشی دووەم
سەرچاوە: پەڕتووکی ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا، سارا سەردار، هەولێر، 2020، چاپی یەکەم، لاپەڕە 51-58
بە گوێرەی ئەوەی شوێنەوار زانستێکە نەک ساڵانە، بەڵکوو ڕۆژانە بەپێی کۆتا دۆزینەوە و هەڵکۆڵین لەبارەیەوە زانیارییەکانی نوێ دەکرێتەوە، دەکرێ لە داهاتوودا زانیاری زیاترمان دەست بکەوێت لەبارەی زمانی گوتی.
$ڕای (دیاکۆنۆف)$
(دیاکۆنۆف) لەسەر شوێنەوارە شوێنەوارە بەجێماوەکانی گوتی: پەیکەری کەللەسەرێک بە ڕێکەوت لە نزیکی #هەمەدان# لە سەرزەمینی #ماد# دۆزراوەتەوە و دواجار براوەتە مۆزەخانەی(برمر گەلەری)ی ئەمەریکا لە نیویۆرک، بە ڕای زۆرینەی پسپۆڕان، پەیکەرەکە کەلەسەری یەکێکە لە پاشاکانی گوتی کە یەکێک لە مامۆستایانی ئەکەدی یان ئیلامی درووستی کردووە یان دەستکردی وەستایەکە کە زۆر ئاشنای هونەری (ئەکەدی)ییەکان بووە، چونکە زۆر شارەزایانە کاری تێدا کردووە.
هەروەﮪا دۆزینەوەی پەیکەری پیاوێکی بەردین کە پێشانی دەدات ئەو پەیکەرە لە ڕووی نەژادەوە لە مرۆڤێک دەچێت کە ئێستەیش لە #کێوەکانی زاگرۆس# دەژین، لەو پەیکەرەدا پیاوەکە مێزەرێکی گەورەی لەسەر ناوە کە تا ئاستێک لە مێزەری سەری #ئیلامییەکان# دەچێت و لە ژێریدا چەپکێک موو دیارە، چاوەکانیشی بادەمیین و ڕووی گردەڵەیە.
$گرنگترین ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەمی گوتی$
لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریی گوتییەکان، دەتوانین ئاماژە بە کۆتاییهێنان بە دەوڵەتی ئەکەدی بکەین لەلایەن گوتییەکانەوە کە لە ساڵی 2154 پ. ز. پاشا(ئەمبیا)ی پاشای گوتییەکان سەرکردایەتیی سوپای کردووە و هێرشی بردووەتە سەر شاری ئەکەد پایتەختی دەوڵەتی ئەکەدییەکان و کۆتایی پێ هێناون، پاشا(شوتورول)ی ئەکەدیشی بە دیل گرتووە و دواتر کوشتوویەتی، ﮪاوکات زۆربەی پەرستگا و خواوەند و گەنجینەکانیان بە تااڵن برد.
هەروەﮪا لە سەردەمی پوزودرسویین 2074- 2049 پ. ز کە حەڤدەیەمین پاشای گوتی بووە، توانی بنەماڵەی چوارەمی دەوڵەتەشاری کیشی سۆمەری دابمەزرێنێت و ئێڕاقی ئێستا بە تەواوی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی و دەسەلاتداریەتی هەموو ئێڕاق بکات. ئیمپراتۆریای گوتییەکان تا ساڵی 843 پ. ز. فەرمانڕەوایی کردووە و لەو ساڵەدا لەلایەن ئاشوورییەکانەوە کۆتایی بە دەسەڵاتیان هێنراوە.
گوتییەکان تا ساڵی 539 پ. ز. ناویان هەبوو لە مێژووی کوردستاندا، بەڵام دواتر بەشێکی زۆریان بەرەو ئەورووپا ڕۆیشتن، تا ئێستاش نازانرێت لە چ سەدەیەکدا بۆ ئەورووپا ڕۆیشتوون، واتا گوتییەکان بوون بە دوو بەش:
$یەکەم: گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان $
گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان(447 - 553 زایینی)، لەدوای ئەوەی شا(بالمەبەر/ باالمبەر 375 - 378 زایینی)بووە فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریای هۆنەکان، لە ساڵی 375 زایینی هێرشی کردەسەر هێزەکانی گوتی(گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان و ڕۆژاواییەکان)، لەئەنجامدا توانی بەگشتی سوپای گوتی و بەتایبەتی هێزەکانی گوتییە ڕۆژهەلاتییەکان تێکبشکێنێت، ئیتر گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان بوون بە ژێردەستەی ئیمپراتۆریای هۆنەکان. لە ساڵی 447 زایینی بە سەرکردایەتی(شاڤاالمیر 447 - 465 زایینی)شانشینی گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان(یان دامەزراند و دوای ئەوەی ئیمپراتۆر(ئەتیای گەورە 445 - 453 ز)فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریای هۆنەکان کۆچی دوایی کرد، ئەوەبوو شانشینی گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان توانیان سەربەخۆیی بەدەست بێنن.
$دووەم: گوتییە ڕۆژاواییەکان$
ئەمان لەدوای جیابوونەوەیان لە گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان بەرەو ناوچەکانی(ترانسلڤانیای باڵکان)ڕۆشتوون، واتەلە کەناری ڕووباری دانووب نیشتەجێ بوون، لە ساڵی 369 زایینی بە سەرکردایەتی شا(ڤریتیجیرن)369 - 380 زایینی شانشینی گوتییە ڕۆژاواییەکانیان دامەزراند و لە دوای ئەوەی شا بالمەبەر/ باالمبەر 375 - 378 زایینی، بوو بەئیمپراتۆری هۆنەکان، لە ساڵی 375 زایینی هێرشی کردە سەر هێزەکانی گوتی(ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی)و بەگشتی توانیسوپا کەیان تێکبشکێنێت، بەتایبەتی سوپای گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان. ئەوەبوو گوتییە ڕۆژهەڵاتییەکان بوون بەژێردەستەی ئیمپراتۆریای هۆنەکان، بەڵام(گوتییە ڕۆژاواییەکان)ژێردەستبوونیان ڕەت کردەوە و داوایان لەئیمپراتۆری ڕۆمانییەکان کرد بواریان پێ بدەن لە ڕووباری دانووب بپەڕنەوە و لە نیمچە دوورگەی باڵکان نیشتەجێ بن، ئیمپراتۆر داواکەی قبووڵ کردن و ئیتر گوتییە ڕۆژاواییەکان لە ڕووبارەکە پەڕینەوە و لە چەند ناوچەیەکی بولغاریای ئێستا نیشتەجێ بوون. سەرچاوەمێژووییەکان دەڵێن، ئەوانەی کە لە ڕووباری دانووب پەڕینەوه، ژمارەیان زۆر بووە.
[1]