ناونیشانی بابەت:
کفریکفری لە 31ی ئابی 1854 کراوەتە ناوەندی سەنجەقی زەنگاباد
نووسەر: سەباح عەلی جاف
بەپێی بەڵگەیەکی
عوسمانیعوسمانی، لەکۆتایی ئابی 1854 (7ی زولحجەی 1270) دەرچووە، لەبەر بایەخی پێگەی ناوچەکە و پێکەوەبەستنیان وەک ناوەندێکی گرنگ، کفری کراوەتە ناوەندی سەنجەقی زەنگاباد لە ئەیالەتی
شارەزوورشارەزوور، هەریەک لە(کفری، زەنگاباد، قەرەتەپە، دووزخورماتوو)ی لەخۆ گرتووە.
هەر بەپێی ئەو فەرمانەی عوسمانی، هەریەک لە ئەندامی ئەنجوومەنی کەرکووک (نەفتچی زادە عومەر بەگ) بە مووچە 3000 قڕۆش بە قایمقام و قەڵەمی کاتیبی ئەیالەت محەمەد ئەفەندی بە مووچەی 450 قڕۆش و مەحموود ئەفەندی بە مووچەی 350 قڕۆش بە کاتبی دارایی دامەزراون.
هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە، کە بەگوێرەی پێویست و بە شێوەیەکی گونجاو، بە بڕە مووچەیەکی گونجاویش کاتبێکی فارسی و کاتبێکی عەرەبی دابمەزرێن، هەروەﮪا بۆ کاروباری ئەمنیەت و کۆکردنەوەی داﮪات بە مووچەی 100 قڕۆش چاوشێک و 18 نەفەری زەبتییەی پیادە بە مووچە 50 قڕۆش دامەزراون، هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە، قەزای کفری بکرێتە ناوەندی لیوا و بۆ ئەمەیش ئەنجوومەنێک دابمەزرێت.
وەک دەردەکەوێت، بەگوێرەی فەرمانەکە زەنگاباد کراوەتە ناوی ئەم سەنجەقە تازەیە، ناوەندەکەیشی قەزای کفری بووە.
ئەم فەرمانە لە لایەن وەزارەتی (نەزارەت)ی دارایی و ئایەلەتی شارەزوورەوە هاتووە و نووسراو کراوە لەلایەن سەدری ئەعزەم لە ئەنجوومەنی باڵا و فەرمانەکەیش لەلایەن سوڵتانەوە جێبەجێ کراوە.
هەر بەپێی بەڵگەنامەکانی عوسمانی، لە پاشتردا (سەڵاحیه)یش بۆ ناوی قەزای کفری بەکار هاتووە، هەر لە بەڵگەنامەکاندا ناوی چەندین شوێن و ناوچەی دیکەی ئاوەدان بەرچاو کەوتوون، لەوانە: سەرقلعە (سەرقەڵا)، شاکەل،
شێروانەشێروانە (کەلار)، میحنتئاباد (میحنەتاوا)، سورخلیل (سەید خەلیل).
[1]