ئەوە چییە غارەکە مارەکە، سی و دوودانە منداڵی هەیە.
غار: ئەشکەوت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە دەمی مرۆڤە کە بە ئەشکەوت چوواندویەتی، مار مەبەست لە زمانی مرۆڤە، ئەوە چییە غارەکە مارەکە، واتە دەم و زمان، سی و دوو دانە منداڵی هەیە، مەبەست لە سی و دوو ددانی مرۆڤە کە لەناو دەمدایە. وەڵام (دەم و ددان) .[1]