دەقی پرسەنامەکەی #مەسرور بارزانی#:
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حمێدی دەهام ئەلهادی، سەرۆکی هۆزی شەممەر لە سوریا-م بیست کە دۆستی گەلی کورد بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان کورد و عەرەب لە سوریا و عێراقدا هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!