بازێ هات هێدی هێدی
لایەکی سوور و لایەکی زەردی
هەر کەس بیبینێ دەترسی
باز: باڵندەیەکی گۆشتخۆری دڕە، بازێ هات هێدی هێدی، مەبەست لە ژەنگەسوورە یان زردەواڵەیە، کە لەسەرخۆ بۆ شوێنێک دەڕوات، لایەکی سوورە و لایەکی زەردە، وەسفی لەشی زەردەواڵە دەکات کە ڕەنگی سوور و زەردە، هەر کەس بیبینێ دەترسی، واتە: خەڵکی بەگشتی لێی دەترسن. وەڵام (ژەنگەسوورە).
[1]