دەقی پەیامەکەی ڕێواز فایەق:
بەڕێزان.. سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#..
بەبۆنەی سەرکەوتنی (14)هەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی کۆنگرە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین.
هیوادارین ئەم کۆنگرەیە وێستگەیەکی زۆرباش بووبێت بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆسازدانەوە بۆ ئەرکەکانی حزبایەتی و هاوکات ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و تەباییی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان و پتەوتربوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان بە ئاراستەی یەکگوتاری و هاوهەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەکاندا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم، هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!