بەردەک لەسەر بەردەک
تەیرەک دەخوێنێ کە قۆرتەک
کونی قونی لە ناوەند
مەبەست لە ئاشی ئاوگەڕە، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ هاڕینی دانەویڵە بەکاردێ) . بەردەک لەسەر بەردەک، مەبەست لە بەرداشی ئاشە کە دوو بەردی تەختی گەورەن لەسەر یەک، تەیرەک دەخوێنی لە قۆرتەک، مەبەست لە دەنگی بەرداشی ئاشە لەکاتی هاڕیندا، کونی قونی لە ناوەند، مەبەست لە کونی سەربەرداشە کە لەناوەڕاستی بەرداشەکەدایە، لەوێوە دانەوێڵەی تێدەکرێ بۆ هاڕین. وەڵام (ئاش) .
[1]