پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
سەرپۆش یارە یاخود بارە؟
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرپۆش یارە یاخود بارە؟

سەرپۆش یارە یاخود بارە؟
$سەرپۆش یارە یاخود بارە؟$
نووسینی: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
تەکلیف هەمیشە یەکسانە بە تەکەلوف و بارگرانی. خراپترین و بەدترین و ڕەقترین وشەیەک کە فەقیهانی ئیسلام بۆ فەرائیز و واجباتی دینی بەکاریانهێنابێت وشەی تەکلیفە. بەکارهێنانی ئەو وشەیە یەکەمین هەنگاوی کلۆرکردن و بێبەهاکردنی لەزەت و ئیمانی دینییە. قەراربوو عیبادەتەکان لەزەتبەخش و ئارامهێن بن پێش ئەوەی کڵێشە و حاشیەدار بن، ئاشتی ناوەکیی درووست بکەن لە مرۆڤدا و دواتر ئەم ئاشتییە ڕەنگدانەوەی دەرەکیی هەبێت و لە شێوەی تۆلێرانس و قەبوڵکردنی ئەوی دیکەدا “وەک ئەوەی کە خۆی هەیە نەوەک ئەوەی من دەمەوێت ببێت” خۆی بنوێنێت و کومەڵگایەکی موئمین نەوەک دیندار درووستبکات.
قەرار بوو واجباتی دینی ببنە هۆی درووستکردنی ویساڵ و عیشق و مەحەببەت نەوەک تەکلیف بن و لەکۆڵ خۆ بکرێنەوە و بکرێنە ئەداتێک بۆ ڕەنگڕێژکردنی کۆمەڵگا بە یەک ڕەنگ و ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوە و یەکپۆشی بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتن و هاککردنی ژیری و ژیانی خەڵک لەلایەن دەستەبژێرێکی کاهینەوە کە قورئان بە مەلەئی موتەکەبیر وەسفیان دەکات”قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَکْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا” چیرۆکی موسا و فیرعەون چیرۆکێک نییە کۆتایی هاتبت، چیرۆکێکە نەوەک هەر لە کۆمەڵکادا، بەڵکوو لە ناو دەروونی تاک بە تاکماندا ڕۆژانە دووبارە و سەدبارە دەبێتەوە.
سەرلەبەری گوتاری دینی ئەمڕۆی ئێمە خۆی لە تۆخکردنەوەی تەکلیف و کاڵکردنەوەی ئیمان و لەزەتی ئیمانییدا دەبینێتەوە. وتاری سەر مینبەرەکان، کۆڕ و سیمیناری سەر تیڤی و سۆشیال میدیاکان، واعیزەکان، بانگخوازەکان، سایکۆلۆجیستەکان، بەرنامە ڕاستەوخۆ زۆر و زەوەندەکانی وەڵامدانەوەی پرسیاری حەرام و حەڵاڵەکان بە فەتوا و وڵامی ئامادەکراو و بۆمببارانی خەڵک بە فەتوا بێڕەحم و خێراکان وایکردووە شتێک نەمێنێتەوە بە ناوی لەزەت و شەوقی ڕۆحانی، ئەوەی لە دین ماوەتەوە کۆمەڵێک بکە و مەکەی تیکراری و کۆمەڵە یاسایەکی چەند سەدەیەکی پێش ئێستان کە زۆربەیان لە شوناسی دین و کلتووری ئەو ڕۆژەی کۆمەڵگاکەوە سەرچاوەیان گرتووە نەوەک لە حەقیقەتی دینییەوە بن، ئەم یاساگەلەش لە خودی خۆیاندا پیرۆز نین و مەرجیش نییە باشترین یاسا بن بۆ هەموو سەردەم و کۆمەڵگایەک لە هەموو جێگایەک.
سەرەتای گواستنەوەی لەزەتی ئیمانی بۆ شەریعەتی تەکلیفیی لای یەهوودییەکانەوە دەست پێ دەکات. بە بۆچوونی ئیبن عەرەبی “غیر المغضوب علیهم” ڕووی لە بەنی ئیسرائیلە، چونکە هەموو فەریزەیەکیان وەک تەکلیف دەبینی، بە چاوی سوود و بەرژەوەندییەوە لە ئەمرە ئیلاهییەکانیان دەکۆڵییەوە، هەموو پێودانگێکی ئاسمانییان لێ دادەڕنین وبەتەواوی سیکۆلاریان دەکردن، چاوەڕوانیی ئەوەیان نەبوو ئیمان دەستکاریی شوێنێکی دیکەیان بکات، پرسیاری بەرژەوەندیخوازانەیان لەسەر هەموو ئەمرێکی قودسی دەکرد، دیوی پیرۆزی ئەو تەکلیفانەیان نەدەدی کە دەبوو ئەنجامی بدەن، لەگەڵ خودا و پێغەمبەرەکەیاندا لە سەر هەموو پرسێک دەیانگەیاندە مریشکە ڕەشە.
حیکایەتی کوشتنی پیاوەکە و سەربڕینی مانگایەکی ئاسایی بۆ ئەوەی لە کەسی بکوژ دڵنیا بن لە سوڕەتی بەقەڕەدا بەڕوونی هێمای بۆ کراوە، ملنەدانیان بۆ ئەمرە خوداییەکە هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەوەی مانگایەکی ئاسایی سەرببڕن و پرسیارە زۆرەکانیان لەسەر جۆری مانگاکە خەریک بوو بەتەواوی بە هیلاکیان ببات، تەماشاکردنی ئەو فەرمانە وەک تەکلیفێک وایکرد هەموو ئەو ماڵەی دونیا کە کۆیانکردبوویەوە و زۆریش خۆشەویست بوو لایان دایبنێن لە بەرانبەر جیهابینییەکی هەڵەی تەکلیفیی بۆ واجباتە دینییەکانیان. لە ڕاستییدا ئەم چیرۆکە زیاتر چیرۆکێکی سێمبۆلیکییە، لە کۆتایی حیکایەتەکەدا خودا دەڵێت ئەم بەرخوردە تەکلیفیی و بەرژەوەندیخوازانەیان بۆ واجباتە دینییەکە دڵەکانی وەک بەرد ڕەق کردن، تامی ئیمان و زەوقی ڕۆحانیان لەدەستدا، یەکپارچە لەبری ئەوەی ببنە ئیماندار، بوون بە دەڵاڵ و قازی و ئەهلی سەودا و مامەڵە. ” ثمَّ قَسَتْ قُلُوبُکُم مِّن بَعْدِ ذَٰلِکَ فَهِيَ کَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْۆةً ”
ئەم ئایەتە نهێنییەکی زۆر گەورەی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە، بەنی ئیسرائیل دەبوو ئەو مانگایە سەرببڕن و بە ئێسقانێکی بدەن لە جەستەی کەسی کوژراو بۆ ئەوەی زیندوو ببێتەوە و بە دەمی خۆی ئیعتراف بکات کە کێ کوشتوویەتی، ڕموزییەتی چیرۆکەکە ئەوەیە تۆ تا جەستەی قەڵەوی بەرژەوەندیی و تەکلیف سەرنەبڕیت، تا ئەو بارە دانەنێیت، ئیمانی دینی هەر بارە و نابێتە یار بۆت، ڕۆح حیکایەتی بکوژی خۆیت بۆ ناگێڕێتەوە، گەر هاتی سەرتبڕی و لەو جۆرە ڕوانینە دەرچووی ئەوا بەیەکجار ئەوەی بارە دەبێتە یار، ئەوەی تەکلیفە دەبێتە لەزەت و شیرینی:
یا کِرامی اَذبحوا هذا البقر
اِن اردتم حشرَ ارواح النظر
فەریدەدینی عەتار لە یەکەمین غەزەلی دیوانەکەیدا دەڵێت: کەسێک کە شەوقی ڕۆحانی هەبێت، خۆی بۆ ئاستی چەشتنی زەوقی جیسمانی دانابەزێنێت و نایهەوێت، تۆ کە شیرنیی وەسڵی یارت دەستکەوت ئیدی وەک جیهانبینییە تەکلیفاوییەکەی بەنی ئیسرائیل ناکەویتە داوی داواکردنی مەن و سەلوا دابەزینەوە بۆ سیر و پیازەکەی فیرعەون.
کسی با شوق ڕوحانی نخواهد زوق جسمانی
برای گڵبن وسلش ڕها کن من و سلوی ڕا
کمثل الحمار یحمل اسفارا
واتە “شەرع گەر لەدڵدا جێگیر بوو دەبێتە حەمباڵت، مەراتیبت پێ دەبڕێت، گەر لە زمان مێشکدا جێگیر بوو دەبیتە حەمباڵی و حەفتا هەزار ساڵ لەشوێنی خۆتدا بە قیل و قالەوە دەتچەقێنێت ”
پێمان خۆش بێت یا ناخۆش شتێکی بەدیهییە ئێمە ئەمڕۆ لە دونیایەکدا دەژین کەمتر گوێ بۆ ئەوە دەگرین واجباتمان چییە، خوا چی ئەوێ لێمان، زیاتر لە دووی ئەوە وێڵین مافەکانمان چین و خوا چیمان بۆ دەکات. تەنانەت هێما و مۆتۆی گەورەترین و گرنگترین کۆمەڵەی ئیسلامی وەک کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان لەدەوری ئەم باسە دەسوڕێتەوە “الاسلام هو الحل” ئیسلام چارەسەرە بۆ کێشەکانمان، داوای مافی لێ دەکا، حلی کێشەکانی بکات پێش واجباتەکان.
ئەم دۆخە لای یەکەمین وفەندەمێنتاڵترین گروپ بەم جۆرە ڕەنگی دابێتەوە، چی دەڵێت لەسەر کۆمەڵە و گروپەکانی دیکە؟
دونیای ئەمڕۆ دونیایەکە کەمتر گوێ بۆ واجبات دەگرێت، جا نەخوازەڵا ئەو واجباتە وەک تەکلیف و تەکەلوفیش بدرێت بە گوێی خەڵکدا و مەقاسیدی شەریعەتی ئەو ئەرکانە لەبەرچاو نەگیردرێت تێیاندا، داخۆ دەبێت چ گۆڕانکارییەکی فەردی و ناوەکی لە کۆمەڵێ ئەوامیر و نەواهی قورسی پشتنەبەستوو بە مەقاسیدی شەریعەت و جیهانبینی فراوان چاوەڕوان بکرێت!
لەڕاستیدا ئەرکسەنتەریی و بەجێهێنانی بێچەندووچۆنی واجبات سەر بە دونیاکەی ئێستامان نییە، مافەکان ئەمڕۆ ڕەوایەتی زیاتر بە خۆیان دەدەن و چاوەکانیش هەر لەسەر ئەوانن نەوەک واجبات. ڕیچارد ڕورتی دەیگوت: خوا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەیتوانی بەو جۆرەی پیاوانی ئایینیی دەیانەوێت خوایەتی بکات، ئەمڕۆ ئیدی خوا لەو جۆرە لە خوایەتی کەوتووە کە پیاوانی ئایینیی دەیانەوێت فەرمان بکات و ئەمان سێبەری بن و ئێمەش بەگوێیان بکەین و جێبەجێی بکەین.
ئەم قسەیەی ڕیچارد ڕورتی زۆر دەقیق و بەجێیە بۆ ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لە ئێران و لای ئاخوندەکانی ئەو وڵاتە و ئیسلامی سیاسی و سەلەفیزیم وەهابی و جیهادی دەگوزەرێت. پیاوانی ئایینیی ئێمە ئەمڕۆ بە جۆرێک دواکەوتوون لە زەمەنەکەی خۆیان کە ئەوسەری تونێلەکەیان لێوە دیار نییە.
ئەوەی بەدەستیانەوە ماوە کۆمەڵێک دنەدانی عاتیفییە، نەوەک هەدەفی ڕۆحانی و مەعریفی و ژیریانی لەپشت ئەو فەتوایانە و بکە و مەکە زۆرانەی کە خەڵکی پێ بۆردمان دەکەن. تۆفانێک وا دێت هەموو شتێک لەگەڵ خۆی ڕادەماڵێت و لەشوێنیشیان شتگەلێکی نوێ دادەنێت، ئەوان تازە بەتازە دێن باس لە تەکلیفی شەرعی بەمانا تەنکەکەی دەکەن و دەیانەوێت هەرچەندە تەکەلوفیش بێت خەڵک هەر بە گوێیان بکات، ناتوانن لەوە بگەن دونیاکە لە دونیای واجباتەوە گۆڕاوە بۆ دونیای مافەکان.
ئەوەندەی باس لەوە دەکەن سەرفیترە بە پارە دەبێت یان بە خۆراک ئەوەندە باس لە لەزەتی ئەو فەزیلەت و ئەرکە ئەخلاقییە ناکەن کە کەسی سەرفیترەدەر دەستیدەکەوێت لە بەخشینیدا، ئەوەندە باسی ئەو یاسا ئەخلاقییە گرنگەی بەخشین ناکەن کە پێی وایە دەبێت لەوە ببەخشێت کە دڵخوازتە و دڵت پێوەی نووساوە “لن تنالوا البر حتی تنفقوا مما تحبون” ئەمە ئەخلاقییترین گەورەترین یاسایەکە کە پێغەمبەر د.خ دەیویست لە ناخی هەموو موسوڵمانێکدا بیچێنێت. گەورەترین فەیلەسوفی ئەخلاقی وەک ئیمانوێڵ کانت ناتوانێت سەرسامی خۆی بە فەلسەفەی پشت بەخشین دەرنەبڕێت لە ئیسلامدا کاتێک کەسێک تێیدا دەگاتە پلەیەک کە ئیساری هەبێت، نەوەک هەر لەوەی دڵخوازێتی دەبەخشێت، بەڵکوو لەوەی پێویستی خۆشێتی دەگرێتەوە و دەبەخشێت “و یٷثرون علی انفسهم ولو کان بە خصاصة”.
ئەمڕۆ پیاوانی ئایینیی ناتوانن دەرکی ئەو هێزە بکەن کە بەخشین لەسەر ڕۆح و ئەخلاق و دەروونی مرۆڤی چاوچنۆک و تەماحکاری ئەم سەدەیە جێیدەهێڵێت بەڵام دێن جەدەل لەسەر بەخشینی گەنم و مێوژ و پارە دەکەن. ڕوحی بەخشین و لەزەتی ئەخلاقیی بەخشین ونکراوە لەبەرانبەردا باسە ڕوکەشییەکانی وەک بەخشین بە گەنم و جۆ و مێوژ، بەخشین لە یارەوە گۆڕاوە بۆ بار لەسەر شانی موسوڵمانان. خۆی چەندە قورسە لەسەر دەروون ئەوەندەی دیکە قورس و نەکردەی دەکەن. ئەمە بۆ نوێژو ڕۆژو و هەموو فەرائیزەکانی دیکەش ڕاستە. دەپرسم ئەم جەدەلەی ئەمان و پرسیارەکانی بەنی ئیسرائیل لەسەر مەسەلەی مانگاکە جیاوازییان چییە؟
ئەم باسە بۆ پۆشینی سەرپۆش و حیجابی شەرعیش هەر ڕاستە. قاعیدەیەکی ئوسوڵی هەیە دەڵێت لەکاتی زۆرەملێ و تەنگ پێهەڵچنیندا دەتوانیت دواکاری تەرەفی بەرانبەر جێبەجێ بکەیت تەنانەت گەر داوای کوفر و شیرکیشت لێبکەن کە گەورەترین پایەی دینە، وەک چیرۆکەکەی عەماری کوڕی یاسر، کاتێک ناوی خوداکانی ئەوانی هێنا لەژێر زەبردا، پێغەمبەر پێی گوت گەر ئەمجارەش وداریان کردیتەوە هەمان کار بکە، سەیر لەوەدایە ئەم قاعیدە ئوسوڵییە هەیە بۆ مەسەلەیکی گرنگی وەک کوفر، بەڵام پیاوانی ئایینی لەم جوگرافیایەی ئێمە دێن هەمان ئەم میتۆدەی زەبر و زەنگ بەکاردێنن بۆ جێبەجێکردنی قاعیدە شەرعییەکان. قاعیدەی شەرعی بەرئەنجامی ئیمانی ناوەکییە، میوەی ئیمانی دینییە، لەدەرەوە ناسەپێ بەڵکوو لەناوەوڕا هەڵدەقوڵێت، یەکەمین داخوازی ئیمانیش ئازادیی و بوونی ئیختیارە، بەڵام تۆ کاتێک دێیت ئازادی زەوت دەکەیت و بەزۆر دەتەوێت قاعیدەکە کە حوکمی یاسایەکی وشکی هەیە بەبێ بوونی ئیمانەکە بچەسپێنیت، دبێت چاوەڕوانی درووستبوونی کۆمەڵگایەکی موخلیس و موئمییشت نەبێ، لەباشترین دۆخدا و گەر بەگوێشت بکەن مونافیق بەرهەم دێنێت، چونکە تۆ ئازادیت لە مەنگەنەی فیە داوە و ئیمانت تێدا تەنگەنەفەس کردووە.
بە دڵنیایی عیبادات دەبێت یار بن نەوەک بار، ئەوەشی عیبادەت لەبارەوە دەکاتە یار ئیمانە، ئەوەشی گارەنتی ئیمان دەکات ئازادی بێمەرج و بێ پێشمەرج و بێ پێشگریمانەیە. جێکەوت و لێکەوتەکانی ئازادی لەسەر ئیمان ڕاستەوانەیە.
وشەی تەکلیف زیاتر مانای بار دەدات نەوەک یار و هاودەم. عیبادەت گەر وەک بابەتێکی زانستی یا فیقهی لێی بڕوانین فیعلەن وشک و بێ لەزەتە و بارێکی قورسیشە لەسەر شان، دەبێتە تەکەلوفێکی ڕەق و ڕەکیک و بێمانا. بەڵام گەر وەک لەزەت و ویساڵ تەماشا بکرێن کە هەر واشە “میعراج یەکسانە بە نوێژی ئیماندار”، مەقسەدە پیرۆزەکەی پشتیان ببیندرێت ئەوا چەندە گران و قورس و نەکردەش بن لەسەر جەستە، مرۆڤ ناتوانێت لە پشکی جەستەی نەگرێتەوە بۆ پشکی ڕۆحی و ئەنجامیان نەدات.
ئیدی بەمجۆرە مەسەلەکانی حەڵاڵ و حەرام و بەرنامە و مینبەر و باسوخواسەکانی تەکلیف گەر بەیەکجارییش کۆتاییان نەیەت ئەوا ئەو قەڵەوییەی ئێستاشیان نامێنێت و کاڵ دەبنەوە، لەجێگای ئەوانە لەزەتی ڕۆحانی و سنگفراوانیی دەبنە جێگرەوەیان، ئیدی واجبات لەبری ئەوەی ببنە با دەبنە یار بۆ مرۆڤ. مەولانا جەلالەدینی بەڵخی وتی: زانستەکانی ئەهلی دڵ و دڵپەرەستان حەمباڵی خاوەنەکانیانن، دەبنە مەرکەب و سواریی بۆیان، لەمەقامێک بۆ مەقامێکی دیکە دەیانگوازنەوە، زانستەکانی ئەهلی تەکلیف و جەستە و جەستەپەرەستان خاوەنەکانیان دەکەن بە حەمباڵ و باربەری خۆیان، قورس و بێ جوڵەیان دەخەن “کمثل الحمار یحمل اسفارا”. زانستی دڵ یارە، زانستی جەستە بارە.
علمهای اهل دل حمالشان
علمهای اهل تن احمالشان
علم چون بر دل زند یاری شود
علم چون بر تن زند باری شود
غەزالی ئازاترین زانای ئیسلامە کە فیقهی دینی سیکۆلار و دونیایی کرد و پێی وتین فیقە لەباشترین حاڵەتدا توێکڵێک “قشرة” زیاتر نییە، ئەوەی گرنگە ڕۆحی ئەو فیقهەیە، ئەمری قودسی پشت ئەو فیقهەیە. ئەو دینەی ئەمڕۆ حزوری هەیە ناتوانێ توێکڵ تێپەڕێنێت. بەقەولی مەحوی خیتامی ئەم باسە بە میسک دێنم:
دوهاتی ئەورۆ پا وەک ئەهلی دێهات
لە چارەی دەردی عیشقا جوملە دامان
بە کولفەت ئەو، بە ئولفەت ئەم گرفتار
وەکوو یەک زاهید و مەحوی لە دامان [1]
ئەم بابەتە 690 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 27-09-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 690 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بڕیار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بڕیار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!