دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی #سەقز#، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی 2012دا 621 کەس لە 105 بنەماڵەدا بووە. ئەم گوندە لە 25 کیلۆمتری باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سەقز هەڵکەوتووە ،کە ڕێگای سەرەکی ئەم گوندە لە سەر ڕێگای سەقز بە #سنە#یە.ئاڵکەڵوو لە نزیکی بەندئاوی شەهید کازمییە و ئەمە بووە بە هۆی ئەوە کە هێندێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە سەرگەرمی گرتنی ماسی لە ئاو بن.[1]