پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
سیکۆلاریزم و داهاتووی ئایین
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سیکۆلاریزم و داهاتووی ئایین
کورتەباس

سیکۆلاریزم و داهاتووی ئایین
کورتەباس

$سیکۆلاریزم و داهاتووی ئایین$
نووسینی: نەورۆز سابیر
سیکۆلاریزم، کە سیستمێکە تیایدا ئایین لە سیاسەت و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی جیادەکاتەوە و ئامرازی هێنانەدی مافی مرۆییە نەک هێنانەدی مافی خوداوەند، گرنگترین جوڵە و ڕەوت بوو لە مێژووی مۆدێرنی ڕۆژاوادا لەسەردەمی ڕۆشنگەرییدا لە چاخەکانی ناوەڕاستتدا، و چەند فەیلەسوفێکی دیاری ئەو سەردەمەی ئەوروپا ڕا و ڕۆڵیان هەبووە لە دەرکەوتنی بیرۆکەی سیکۆلاریزم ئەوانیش (مارکوس ئۆریلیۆس، جۆن لوک، ڤۆلتێر، ، ، ، ، ). لە ڕاستیدا سێ پرەنسیپی گرنگ هەن کە عەلمانییەت لەسەری دادەمەزرێت ئەوانیش، بێلایەنی دەوڵەت لە کاروباری ئایینیدا، بێلایەنی قوتابخانەکان لە مەسەلەی ئاییندا، و ڕێزگرتنی ئازادی و ویژدان و بیروباوەڕ. سیکۆلاریزم هەوڵ بۆ ئەوە نادا کە ئازادی ئایین قۆرخ بکات، یاخود سنورداری بکات، بەلکو کار دەکات بۆ یەکسان بوونی باوەردار و بێباوەر لە کۆمەڵگەو بەرانبەر یاسا و دیموکراتیزەکردنی دام و دەزگا، و دامەزراوەکان و پەڕڵەمان.ئەوەی زۆر بەڵامەوە گرنگە بیگەیەنم ئەوەیە کە سیکۆلاریزم خوانەناسی نییە وەک زۆر کەس بەو شێوەیە لێی گەیشتوون: سیکۆلاریزم هەرگیز هەوڵنادا بۆ گۆڕینی ئایینی گروپێک یاخود بێ دیین کردنیان، بەڵکوو ئامانجی سیکۆلاریزم تەنیا بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکرات و یەکسانە لە ڕووی سیاسی، پەروەردە، یاسا، ، ، ، ، ، . زیاد لەوەش. سیکۆلاریزم مافی ڕا دەربڕینی گشتی بە هەموو کەسێک ئەدات و تاکە چانسە کە تێدا هەموو ئایینە جیاوەزەکان و بێ دیینەکانیش دەتوانن تیایدا بژین بە یەکسانی و ئازادی. شایەنی باسە کە نە کەسانی ئایینی بۆیان هەیە دەست لەکارو باری دەوڵەت وەربدەن نە دەوڵەت خۆی لە کاروباری دییندا هەلدەقورتێنێ. سیکۆلاریزم باوەڕداران و بێ باوەڕانیش دەپارێزێت بێ گوێدانە جیاوازی ئایین، ڕەنگ، نەژاد، چینی کۆمەڵایەتی، و هەموو تایبەتمەندییە تاکەکان.
لەوانەیە کەسانێک ڕایان وابێ کە مەبەست لە هاتنی پەیامبەرەکان و ئایینەکانیش هەر هێنانەدی ئاشتی و یەکسانی کۆمەڵگایە، بەڵام هەموو دەوڵەتێک، ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ، دەوڵەتێکی (نا ئایینی)و مەدەنی سیاسییە: لە پاش مردنی پەیامبەری ئیسلام، ئێمە لە کلتووری ئیسلامی و لە مێژووی ئیسلامیدا دەوڵەت و دەسەڵاتێکمان نییە کە دەوڵەت و دەسەڵاتێکی (ئایینی)بێت چونکە ئایینیی بوون بە بێ گووتاری ئایینی و کارەکتەری ئایینی مەحاڵە. هەروەها کارەکتەری ئایینی نابێت پەلوپۆ بهاوێت بۆ سیاسەت و پلە و پۆست، چونکە ئامانجی ئایین نزیککردنەوەی مرۆڤەکانە لە خواوە و بانگەشە بۆ چاکەکردن، هەروەکو چۆن پەیامبەری ئیسلام ئەو هەموو ئۆفەر و پلەو پۆستە ڕەت دەکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئەوکاتەی سعودیە خستبویانە ژێر دەستی چونکە ئامانجی ئەو پەیوەندی مرۆڤەکان و خوا بوو، تاوان و سزا، واتە زیاتر پەیوەندی بە دوای مردنەوە هەیە، هەرچەندە داوای باشە کردن و ڕێگە لە خراپە دەکرێ لە نێوان مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا، بەڵام ئامانجی عەلمانییەت بۆ ئەم دنیایەو پەیوەندی بە دوای مردنەوە نییە. بۆیە کار لەسەر باشترکردن و دیمۆکراتیزەکردنی ژیانی مرۆڤەکانە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ئیسلام.کێشەی دەسەڵاتی ئایین ئەوەیە کە هەموو شووناسێکی ئایینی لە ئۆپۆزسیۆن وەردەگرێتەوە و هەڵیدەوەشێةێتەوە چونکە دەسەڵاتی ئایینی(ئیسلامی سیاسی) ئیسلامی ئامادەیی ئەوەیان تیدا نییە کە هیچ بیرۆکەو سیۆلۆجی تر قبوڵ بکەن جگە لە ئایین و پەیڕەوەکەی خۆیان. ئیسلامی ڕادیکالی هەمووشتێکیان بە پەرستنی خوا گرێداوە: و ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە زانست دەبێت لەوە زیاتر نەبێ کە درێژەپێدەری پەرستش بێت. ڕوونتر، پێیان وایە کە مرۆڤ دەبێت ئەوەنە بزانێت و فێربیت کە لە خوا نزیکیان بکاتەوەو نە زیادتر، ئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوە مرۆڤ زیادەرەوی کردووە و چونکە بەو زانستە لووت بەرز و لە خۆبایی دەبێت و وا خۆی دەردەخات کە جیتر پێویستی بە خوا نەماوە.. هەر بەوشێوەیەش و بە هەڵە تەماشای عەلمانیەت دەکەن و وا دەزانن مانای کۆتایهێنانە بە کارەکتەری ئایینی. بۆ بەڵگە، کە دوو سەدە پێش ئێستا لە ئەمریکا-ئایین لەلایەن دەوڵەتەوە بەرقەرار کرا، مەبەست لێی کۆتایهاتنی کارەکتەری ئایینی کریستیان و پرۆتستانتی کلتووری ئەمریکی نەگەیاندووە، بەڵکوو تا ئەم سەردەمەش لینکی کڵێسە(کریستیان) و دەوڵەت بەردەوام بووە.
سیکۆلاریزم دەتوانێت لە کۆمەڵگە داخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ، ، ، ،
بە ڕای من، ئەوە شتێکی تا ڕادەیەکی زۆر ئەستەمە، بەو پێیەی هەر وەکو پێشتر ئامەژەم پێکرد، سیکۆلاریزم بوون و دیموکراسی و قبوڵکردنیان دەکەوێتە سەر ڕۆشنبیری تاکەکان و بارودۆخی ناوچەکە. جێی تێبینیە کە عەلمانییەت بەوشێوەیەی وێنا دەکرا نەتوانرا لە ڕۆژاواش بە دی بێت چ جا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست! هەربۆیە، ئاسان نابێ بۆ سیکۆلاریستەکان ئەسپی خۆیان بەباشی لەم ناوچە داخراوانەدا تاو بدەن و ئامانج بپێکن.(ئێرنست گلینەر) کە یەکێکە لە کۆمەڵناسە هاوچەرخەکان دەڵێت ” لە دنیای ئیسلامدا هەرگیز عەلمانیبوون ڕووینەداوە.” ئایدیۆلۆژیاکەشی ڕوو لە پووکانەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چونکە ئیسلامییەکان وا بیردەکەنەوە کە سیکۆلاریزم بەها ئەخلاقییەکان لەناو دەبات و کوفر ئامێزە. (ناصیف نصار)وای دەبینێت کە دەوڵەتی ئایینی مۆرکێکی تۆلیتاری هەیە، و لەوێدا دامەزراوەی ئایینی دەبێت بە مەرجەعی کۆتای و ڕەها بۆ هەموو مەسەلەکانی دین و دنیا. بەپێجەوانەی بیری مارکس و فرۆید کە پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە باڵادەستبوونی دین لەناو دەچێت جێگەکەی بڕوایەک دەیگرێتەوە کە لەسەر بناغەی میتافیزیکی و موتەعالی نییە. دەتوانین بڵێین، سیکۆلاریزم ئەو دێوەزمەیە نییە کە فەنتەمێنتالیزمە ئیسلامییەکان و ڕادیکاڵەکان وێنای دەکەن. هەزمکردنی بیرۆکەی سیکۆلاریزم دەکەوێتە سەر بیرکردنەوەی تاکەکان و ڕۆشنبیریان و بارودۆخی دەوڵەتەکەو ئەو هەنگاوانەی کە تێیپەڕاندووە لە مەڕ ڕۆشنگەری و بەرەوپێشچوون. زایدەن، لەم بابەتەدا ژیریگەرایی زەرورییەتی ئەوتۆی هەیە: هەروەها خودی ئایین ڕێگر نییە لە بەرانبەر ژیریدا و ناکۆکی لە نێوان ژیری و ئاییندا نییە. (“دیموکراسی و ئیسلام دوو شتی جیاوازن، چونکە لە دیمۆکراسیدا، گەل خاوەنی یاسادانانە، ئەوەی ئارەزووی بکات حەڵاڵی دەکات یان حەرامی دەکات.لە کاتێکدا ئیسلام ئەگەر تەنانەت هەموو گەل یەک دەنگ بن دەسەڵاتی حەڵاڵکردن و حەرامکردنیان نییە”). (سالح سەرییە)، بیرمەندی فەندەمینتالیستی ئیسلامی لە نامیلکەی (ڕسالە الایمان). هەروەها، بۆ نموونەیەکی تر و بەڵگەیەکی تردەتوانینن بڕوانین بۆ نووسینەکانی سەرکردەی فەندەمینتالیستی ئەفغانی (قەلبەدین حیکمەتیارە)، (“ئیسلام و دیموکراسی نە پێکەوە دەگونجێن نە دەسازێن. ئەفغانستان دەبێتە دەوڵەتێکی توندڕەوی ئیسلامی، کە تێدا دەوڵەتێک دروست دەبێت کە مەلاکان دەسەڵات دەگرنە دەست و ژنەکان دووبارە دەچنەوە ماڵەوە”). هەرچی بەشێکی زۆری ئیسلامییەکانە ڕایان وایە، کە سیکۆلاریزم شەریعەتی شەیتان دەخاتە جێیی شەریعەتی خوا…و ئایین دەخزێنێتە کونجی مزگەوتەوە.
پیاوانی ئایینی و ئەکادیمیستی ئیسلامی ئەوە دەخەنە ڕوو کە ئامانجی عەلمانییەکان وێرانکردنی ئایینە(ئیسلام) و بچوککردنەوەی ئایین و گۆڕینی بۆ کۆمەڵێک دەقی نا ئەقلانی. (عەزیز ئەلعەزەمە) لە پەڕتووکی ” دنیای ئایین لە ئێستای عەرەبدا” لاپەڕە (155) دا باسیدەکانت، ئیسلامییەکان گریمانەی نییەتخراپی عەلمانییەکان دەکەن و ئامانجی ڕۆپۆشکراوی داواکاری عەلمانییەکان ئاشکرا دەکەن کە بریتییە لەوەی ئیسلام دەبێت لە سنووری ئایینیبونیدا ڕابووەستێت، هەردوو واتای ئایین و دنیا لە خۆ نەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ، بانگەشەی ئەوەی کە عەلمانییەت خوازیارەی دامەزراندنی ئابوورییە لەسەر بنچینەی سوو، ئەمرۆ هەموو دەوڵەيتێک، بە سعودی عەرەبیشەوە، مامەڵە بە بانکە بازرگانییەکان دەکەن کە بەلای دامەزراوەی ئایینیەوە بانکی سووخوازن لەکاتێکدا خودی سعودیە لەبەر هۆکاری سیاسی و ئابووری ئەو بانکە ئیسلامییانەی یاساخ کرد !هەروەها شێخی ئەزهەر- شێخ سەید تەنتاوی- موفتی میسر لە نەوەدەکان، لە کۆنگرەی بانکە ئیسلامییەکاندا لە ئەسکەندەرییە، فتوای دا کە سوودی بانکەکان سوو نییە و حەرامیش نیە.لێرەوە دەگەینە ئەوخاڵەی کە هەموو بەرژەوەندییە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە پشتی فەتوا شەرعیەکانەوە خۆیان حەشارداوە. و دواجار مسوڵمانان ڕووەو سەرلێشێوان دەبەن.
دەربارەی لایەنی ڕۆحیش، هیچ کەس و بیرۆکەیەک ناتوانێ کەسێک لە پەرستشی بەدیهێنەرەکەی دوربخاتەوە یان کاڵبکاتەوە. لایەنی ڕۆحانی و خواپەرستی عەشقێکە کە دەبێت بە پەنهانی بێت و تەنیا لە نێوان دروستکراو و بە دیهێنەر چونکە سیکۆلاریزم پەیوەندی یاخود دژ بە خواپەرستن و نوێژی مرۆڤەکان نییە و ئامانجی بێباوەرکردنی کەس نییە. ئەگەر سیکۆلاریزم مانای بێبروای بوایە، ئەوا دەوڵەت دەبووە یەکێک لە گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لەوە دەکەوت کە دەوڵەت بێت. مرۆڤ کۆمەڵگایەک پەسەند دەکات کە ئازادبێت تێیادا و دیموکراسی تیا بەرقەرار بێت کە تیایدا مرۆڤ دەتوانێت پەیوەدنی خۆی و خوای خۆی بە پیرۆزی بهێڵێتەوە، بەبێ لە دەستدانی دیموکراسی، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاست نیە.
بە پوختی، دەتوانین دیوە باشیەکەی سیکۆلاریزم ببینین چونکە لانی کەم یەکێک لە دروشمەکانی یەکسانی چینەکانی کۆمەڵگایە و نییەتی دیمۆکراتیزەکردنە، بێ گوێدانە هیچ بنەمایەکی دیینی، ڕەگەز، ، ، ، ، ، ، سیکۆلاریزم مانای دژایەتی ئایین نییە وەکە زۆر لە ئیسلامی فەندەمینتالیزم و ڕادیکاڵەکان مەزەندی دەکەن. دواجار، ئەگەر سیکۆلاریزم دیمۆکراسی ڕاستەقینەی پێیە و هیچ ئامانجێکی تری لە پشتەوە نییە. پێویستە هەموو کۆمەڵگە بە دییندار و بێدینەوە پێشوازی و پشتگیری لێبکەن، نەک وشکە سۆفییەکان هاخود هەرچینێکی تر ڕێگری و ڕەخنە ئاڕاستەی سیکۆلاریزم بکرێ لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان، . بەڕای من ئەگەر سیکۆلاریزمی “ڕاستەقینە” کار بکات، ئەوە بارودۆخی هاووڵاتیان زۆر باشتر دەبێت و. لەگەڵ بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی، بە بێ لەدەستدانی بیرو عەقیدەی تاکەکان. [1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 26-09-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-09-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.453 چرکە!