پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,795
وێنە 105,228
پەرتووک PDF 19,555
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
شوێنەکان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتایەکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای ئێراق
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتایەکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای ئێراق
کورتەباس

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتایەکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای ئێراق
کورتەباس

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتایەکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای ئێراق
نووسینی: محەمەد کامەران
نزیکەی سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای ئێراق تێپەڕ دەبێ؛ سوپایەک کە شەش مانگ بەر لە تاج لەسەردانانی شا فەیسەڵی یەکەم وەک دووەم لەشکری ڕێکخراو لە جیهانی عەرەبیدا – دوای میسڕ – دامەزرا. سوپایەکە زادەی تێکهەڵچڕژانی ئەو ئەفسەرانە بوو کە پێشتر، لە ژێر حوکمی عوسمانیدا، لە ئەکادیمیە سەربازییەکانی بەغدا و سلێمانییەوە دەردەچوون و دواتر ڕەوانەی ئیستەنبۆڵ دەکران تا لەلایەن پسپۆڕی ئەڵمانییەوە فێری دیسپڵێن و تەکنیکی سەربازی بن. بەدەر لە سەربازە ئاساییەکان، نووری سەعید، عەلی جەودەت ئەلئەیووبی، جەعفەر ئەلعەسکەری، و جەمیل ئەلمەدفەعی، کە کەسانی دیاربوون لە یەکە سەربازییەکانی سوپای عوسمانی، تا پێگەی سەرۆک وەزیران پەلیان کوتا. لەگەڵ بەرپابوونی یاخیبوونەکەی شەریفی مەککە لە حیجاز (باوکی مەلیک فەیسەڵ)، ئەم ئەفسەرانە کۆمەکییان بە لەشکرکێشی بەڕیتانیا کرد بۆ لەبەریەکهەڵوەشاندنی تەخت و تاجی عوسمانی. بەکر سدقی بە ڕەگەز کوردیش لەم ئەفسەرە لاوانە بوو کە لە ئیستەنبۆڵ خوێندبووی و دواتر لە سووریاوە خۆیدایە پاڵ یاخیبوونەکە.
سوپای ئێراق سەرەتا ڕێدۆزی بۆ بەرژەوەندیەکانی بەڕیتانیا دەکرد بۆ پاراستنی سامانی نەوتیی ویلایەتی موسڵ لە هەڕەشەکانی تورکیا بەر لەوەی لە ساڵی 1925 بەیەکجاری بە خاکی ئێراقەوە بلکێندرێ، و سوپایەکە بە شەختەبەندی ئیمپریالیستی سندم کرابوو تا نەبێتە سوپایەکەی نیشتمانی: تا کۆتایی ساڵی 1932ش – دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادبوونی فەڕمی ئێراق لەژێر حوکمی کۆلۆنی – لە 550 ئەفسەر و 9000 سەرباز بڕی نەدەکرد، کە بەسەر چەند بەتالیۆنێک دابەشکرابوون و پتر لە ویلایەتی موسڵ چڕکرابوونەوە. لە سەرەتای سیەکان، بەرپرسە ئێراقییەکان وردە وردە جەزبەی فراوانکردنی سوپاکەیان بۆ گەڕابۆوە. ئێراق، بە ڕێنمایی بەڕیتانیا، بوو بە خاوەن هێزی ئاسمانیی و دەریایی و پلەبەندی سەربازی بە شێوەیەکی پتەو ڕەگی داکوتا. هەروەها، لە ساڵی 1935 دەوڵەت (یاسای بەسەربازییکردنی زۆرەملێ)ی دەرکرد، کە ژمارەی سەربازەکانی ترەکاند، و بۆ یەکەم جار بازنەی لەشکر لە بەتاڵیۆنی بچووک بچووکەوە بۆ چەند فرقەیەکی فراوان پەرەیسەند: تا ساڵی 1941، پێنج فرقە پێکهاتن، کە 44، 000 سەربازی کارایان لەخۆدەگرت، و سوپا پتر لە 250، 000 چەکداری یەدەگی هەبوو.
بەکر سدقی فەرماندەی فرقەی دووی سوپای ئێراق بوو، و ڕۆڵی سەرەکی لە دامرکاندنەوەی یاخیبوونی ئاشوورییەکان و ئێزیدیەکان و شیعەکان هەبوو، کە زۆرجار بە کۆمەڵکوژی دۆخەکە ئەهوەن دەبۆوە، بە تایبەتی لە پرسی ئاشوورییەکان. ئەم سەرکووتکردنانە هەڕمێنی سیاسی و سەربازی بەرچاوی بۆ سدقی فەراهەمکردبوو، بە ڕادەیەک کە بەڕیتانییەکان بە “چاکترین و بەهێزترین فەرماندە لە سوپای ئێراق” بانگیان دەکرد. بەکر سدقی بە گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای شاهانەی ئێراق گەیشتە ترۆپک. زۆرجار سدقی لەلایەن ئەفسەرانی ترەوە بەمە تاوانبار دەکرا کە هەستی کوردانەی بەسەر هەستی ئێراقی ڕادەشکاند، ئەمەش لە پەلکێشکردنی ئەفسەرانی کورد بۆ یەکەکانی سوپا بەرجەستەبووبوو.
لە سەروبەندی بەهێزبوونی سوپا، هەستی نەتەوەیی و خەبات دژی بەڕیتانیا لە وڵات گەڵاڵەبووبوو. ئەم تێکوەپێچانە پتر لە سوپا ڕەنگی دابۆوە، بە تایبەتی کە یاسین هاشمی سەرۆک وەزیران چاوی لە دیکتاتۆریەکی پشتئەستوور بە بەڕیتانیا چڕکردبۆوە و شا غازی – کە دوای شا فەیسەڵی یەکەم هاتە سەر دەسەڵات – لاتەریک کردبوو. یاخیبوونەکەی ناو سوپا لەلایەن حیکمەت سلێمانەوە سەرکردایەتی دەکرا دژ بە یاسین هاشمی و حوکمی کۆڵۆنیاڵی بەڕیتانیا. شا غازی لە سیاسەت پیادە بوو و پتر شوێنکەوتەی هەوا و هەوەسی خۆی کەوتبوو. هەروەها، بیری نەتەوەیی عەرەبی لە مێشکیدا پژا بوو و بەربەرەکانێی دەسەڵاتی بەڕیتانیای دەکرد، بۆیە بەڕیتانیا لە ڕێی یاسین هاشمییەوە چاوی لێ سووردەکردەوە و پەراوێزی خستبوو. لە ئەنجامدا، شا غازی و حیکمەت سلێمان و بەکر سدقی یەکیانگرت، و لە کۆتایی مانگی دە-ی 1936 کودەتایان ئەنجامدا.
کودەتایەکە یەکەم کودەتای سەربازی مۆدێرن بوو لە جیهانی عەرەبی، و یەکەم دەستێوەردانی سوپا بوو لە کاروباری سیاسی وڵات لە ئێراق. بەکر سدقی پشتیوانی فرقەی یەک و هێزی ئاسمانی وڵاتی هەبوو. فرۆکە جەنگییەکانی ئێراق بە سووکی بەغدایان بۆردوومان کرد، و یاسین هاشمیش لە دەسەڵات لادرا. بەڕیتانیا لە دوورەوە چاودێری دۆخەکەی دەکرد، بەڵام کە جەعفەر ئەلعەسکەری لەلایەن بەکر سدقییەوە کوژرا، گورج بە پیری نووری سەعید و یاسین هاشمی و ڕەشید عالی گەیلانی-ەوە هات و لە ئێراق دەربازی کردن. سەرئەنجام، حیکمەت سلێمان ڕاستەوخۆ حوکومەتی نوێی پێکهێنا، بەڵام بەکر سدقی وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دەسەڵاتی ڕەهای لە وڵاتدا هەبوو و کودەتایەکە هەر بە ناوی “کودەتاکەی بەکر سدقی” ناوی ڕۆیشتبوو. حوکومەتەکە بە پز و ساوایی دوای ساڵێک کەمتر سەری نایەوە، بەڵام سدقی لە پەراوێزی هەموو ئەو سنوورانە تێپەڕی کە بەڕیتانیا داینابوو: چەکی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکڕی کە ئەمەش پێشێلکاری پەیماننامەیەکی ئێراقی بوو لەگەڵ بەڕیتانیا کە بەهۆیەوە ئێراق ناچارکرابوو تەنیا چەکی ئینگلیزی بکڕێ؛ ڕاوێژکاری سەربازی بۆ ئوردن و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی دەنارد تا مەشقی چەکداری بە سوپایەکانیان بکەن؛ و سەرباز و خۆبەخشی ئێراقی دەنارد بۆ فەڵەستین تا دژ بە بەڕیتانیەکان بجەنگن.
بەکر سدقی، هاوشان لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکەی، لەسەر دەستی سەربازێکی تورکی خەڵکی تەلەعفەر لە سەردانێکی بۆ بنکەیەکی سەربازی سوپا لە موسڵ کوژرا. حوکومەتەکەی حیکمەت سلێمانیش دواتر ڕاستەوخۆ گلایە خوار. دوای دوو ساڵ، شا غازی لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا مرد، کە دەنگۆ هەبوو لەلایەن نووری سەعید و بەڕیتانییەکانەوە کوژرابێ چونکە وا بڵاوبووبۆوە کە مەیلی لکاندنی کوێتی و پەیوەندی ژێربەژێریشی لەگەڵ سوپای نازیدا هەبێ.
لەگەڵ ڕاپسکانی، سوپای ئێراق، وەک زۆربەی سوپاکانی جیهانی سێ، پەیتا پەیتا لە قوڕە چەورەی دەستی کۆلۆنیالیستەکان بوو بە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوە و تۆقاندنی هاووڵاتیان، بەربەرەکانیکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، و دنەدان بە کودەتای سەربازی. کودەتایەکەی بەکر سدقی دیاردەی داڵەنگاندنی زۆرەملێی دەسەڵاتی لە ئێراق کرد بە نەریت. تا دووبارە گەڕانەوەی بەعسییەکان لە ساڵی 1968یش، دەسەڵاتی سیاسی لە وڵات گەپجاڕی ئەفسەرە پلەبەرزەکانی سوپا بوو: عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی 1958، بەعسییەکان لە 1963، عەبدولسەلام عارف لە 1964، و گەڕانەوەی بەعسییەکان لە 1968، پاکییان لە ڕێی کودەتای سەربازی جڵەوییان گرت و بەرییان دا. ئەم نەریتیەش بەهۆی هەستی نەتەوەیی قەتیسکراوی کۆمەڵێک ئەفسەر بوو کە خۆیان بە “ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکان” دەناساند. ئەم ئەفسەرانە لە ساڵی 1927ەوە ڕقێکی ئاگرینیان بەرانبەر بە هەژموونی بەڕیتانی لە ئێراق گەڵاڵەکرد؛ پێشڕەوەکانیان بریتیبوون لە سەڵاحەدین سەباغ، محەمەد فەهمی، کەمال شەبیب، مەحموود سەلمان.
بەکر سدقی و ڕەشید عالی گەیلانی و عەبدولکەریم قاسم و چەند کەسایەتیەکی دیاری بەعسی – کە گشتییان بە کودەتا هاتنەسەر دەسەڵات یان هەوڵی کودەتایان دا – هەڵقوڵاوی ئەم کۆمەڵەیە بوون و ڕێنماییان لەوان وەردەگرت. تا هەنووکە کوشتنەکەی بەکر سدقی پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام گومان دەکرێ “ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکان” کوشتبیان، لە ژێر پاساوی برەو پەیاکردنەکەی لە مەیدانی سیاسی، سەرکووتکردنی بەشێکی زۆر لە فەرماندەکانی سوپا و دامەزراندنی ئەفسەرە هاوڕێ و هاونەتەوەکانی خۆی، هەوڵەکانی بۆ چاکسازییکردنی سەربازی، و پەیوەندییە پتەوەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا. هەرچۆنێک بێ، بەعسییەکان و بە دیاریکراویش سەدام حسێن سوپای ئێراقیان کرد بە پەزی خۆیان و لە ویستی یاریکردن بە دەسەڵات دایانشۆرین. [1]
ئەم بابەتە 616 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 06-01-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-01-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 616 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
کاروان مێراوی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
سەردەشت
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەردەشت
شوێنەکان
هەڵەبجە
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
هەڵەبجە
ژیاننامە
عەبدولڕەقیب یوسف
08-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەقیب یوسف
شوێنەکان
کەرکووک
13-09-2010
هاوڕێ باخەوان
کەرکووک
ژیاننامە
کۆچەر بیرکار
02-08-2018
هاوڕێ باخەوان
کۆچەر بیرکار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
29-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
29-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کێشەیەکی قوڵ
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
گفت و گۆیەکی ئەدەبی لەگەڵ شاعیری کلاسیکی بورهان جاهید دا
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
برسێتی 2
28-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە ئامێزم بگرە
28-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,795
وێنە 105,228
پەرتووک PDF 19,555
فایلی پەیوەندیدار 97,936
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
پەرتووکخانە
سەرەتایەکی ون
پەرتووکخانە
زامەکان دەکولێنەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
تەیفور بەتحایی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سۆران شەمسی
ژیاننامە
کاروان مێراوی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فسیۆلۆژی سێکس
وێنە و پێناس
گەشتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی بەغدا بۆ سەیرانگای سەلمان پاک لە بەغدا ساڵی 1972
وێنە و پێناس
شارۆچکەی شەقڵاوە، باشووری کوردستان ساڵی 1971
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پارێزگاری کرماشان: زمان و جلوبەرگی کوردی لە کرماشان لە هەولێر زۆرترە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بابە لاق درێژ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان 2014-2019
وێنە و پێناس
خێزانێکی ڕواندز ساڵی 1951
وێنە و پێناس
دوو گەشتیاری بیانی لە ناوپردان ساڵی 1973
پەرتووکخانە
10 کورتە چیرۆکی ئینگلیزی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەلا نەفتە کێیە؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار هونەرمەند لەبەردەم ئێزگەی کوردی، بەغدا ساڵی 1956
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
ئیدریس ئالی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند هۆنراوە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - ئامەد شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!