پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,496
وێنە 105,726
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
سەدر وەک نموونەیەک لە دەسەڵاتی شوانکاری
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەدر وەک نموونەیەک لە دەسەڵاتی شوانکاری
کورتەباس

سەدر وەک نموونەیەک لە دەسەڵاتی شوانکاری
کورتەباس

$سەدر وەک نموونەیەک لە دەسەڵاتی شوانکاری$
نووسینی: ئارا هێمن
دەسەڵاتی شوانکاری یەکێکە لە شیکردنەوەکانی دەسەڵات لای میشێل فووکۆ. لەپاڵ دەسەڵاتی سەروەری، دەسەڵاتی دیسپلین، و بایۆ-دەسەڵات یەکێکی دیکە لە شیکردنەوەکانی پیادەکردنی دەسەڵات لە دنیای پۆست مۆدێرنە بریتییە لە دەسەڵاتی شوانکاری(Pastoral Power). فووکۆ سوودی لە ئایینی کریستیان وەرگرتووە بۆ شیکردنەوەی ئەم جۆرەی دیکە لە هێز کە پیادە دەکرێت بەسەر خەڵکیدا بۆ ژێردەستەکردنیان، بۆ فووکۆ کریستیان تاکە ئایینە وەک کڵێسا بەڕێکخراو بووە و دامەزراوە. سەرچاوەی ئەم دەسەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ کڵێسا، جگە لە دەسەڵاتی پادشا، میر و یاسا، دەسەڵاتێکی دیکە بریتییە لە دەسەڵاتی کەسایەتیەکی ئایینی کە لە خزمەتی خەڵکی دایە، ئەم دەسەڵاتەش بریتییە لە دەسەڵاتی شوانکاری. لە فەلسەفەی فووکۆ گرنگترین کار بریتییە لە دەستنیشانکردنی سەرچاوەی دەسەڵات، لەلای فووکۆ لە هەر جێیەک دەسەڵات هەبێت بەرەنگاریش هەیە، بەم پێیە، بۆ ئەوەی خەڵکی ژێردەستە نەبێت پێویستە پەی بە سەرچاوەکانی دەسەڵات بەرن و دەستنیشانیان بکەن تا بەرەنگاری وێڵ نەکەن و ڕێگری بکەن لەژێردەستە بوونیان. بە بۆچوونی فووکۆ لەگەڵ پەیدابوونی دەوڵەتی مۆدێڕندا سەرەڕای لەناوچوون یاخود کزبوونی دەسەڵاتی کڵێسا، هێشتا تەکنیکەکانی دەسەڵاتی شوانکاری پیادە دەکرێت بۆ ژێردەستە کردنی هاووڵاتی. دەسەڵاتی شوانکاری دەسەڵاتێکی خەمخۆر و ڕاستگۆیە، و ئەم دەسەڵاتە بە هەموو مانایەک خۆی تەرخان دەکات بۆ خزمەتکردن و پاراستن. شوانکار بەو کەسە دەوترێت کە چاودێری خەڵکی دەکات، چونکە ئەم دەسەڵاتە جیاواز لە دەسەڵاتی پادشا دەسەڵاتەکەی پێگەیەکی شەرەفمەندانەی نییە تاوەکو پارێزگاری لێ بکرێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە دەسەڵاتی شوانکار بارێکەو لەسەر شانی، ئەم کەسە وا خەیاڵ دەکات کە خودا پێگەی خزمەتکردنی خەڵکی بۆ ئەو داناوە و نابێت یەکە و دوو لەو فرمانەی خوا بکات. پێش هاتنەکایەی دەوڵەتی سیکۆلار لە ئەوروپا، دەسەڵاتی شوانکار لە کڵێسادا لە خزمەت خەڵکیدا بوو و بەم خەسڵەتانەی کە لە چەند دێڕی داهاتوو ئاماژەیان پێدەکەم ئەم جۆرە لە دەسەڵات دەستنیشان دەکرا. یەکەم خەسڵەت بریتیبوو لەوەی لە ڕێگەی گوێڕایەڵی کردنی ئەم دەسەڵاتەوە، شوانکار لەو دنیا خەڵکی لە سزای خودا دەرباز دەکات، ئەمەش بەو پێیەی ئەوان گوێڕایەڵی کڵێسە بوون. لێرەدا فووکۆ ئاماژە بە جۆرێک لە پەیوەندی دەکات لەنێوان دەسەڵات و خەڵکیدا کە پەیمانێکی کۆمەڵایەتی و ئایینی سادەیە بۆ ڕێکخستن و پیادەکردنی پەیوەندی نێوان ژێردەستە و دەسەڵات. کەواتە یەکەم خەسڵەتی دەسەڵاتی شوانکاری بریتییە لە دەسەڵات وەک ڕزگارکەر. دووەم خەسڵەتی دەسەڵاتی شوانکار بریتییە لەوەی کە جیاواز لە دەسەڵاتی پادشا کە فەرماندەکات بە ژێردەستەکان بۆ ئەوەی گیانی خۆیان ببەخشن لە پێناو پاراستنیدا، بەپێچەوانەوە، دەسەڵاتی شوانکاری گیانی خۆی دەبەخشێت و ئامادەیە لەناو بچێت لە پێناو خەڵکیدا. سێهەم خەسڵەت بریتییە لەوەی کە دەسەڵاتی شوانکار گرنگی بە تاک دەدات. لێرەوە مەبەست لە تاک ئەوە نییە کە جیای بکاتەوە لە کۆمەڵگە، بەڵکوو هەموو تاکێک پێویستە سوودمەند بێت. ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەیە کە زۆرترین تاک بەشداربێت. بەم شێوەیە دەسەڵاتی شوانکاری ژیانی تاک ڕێنوێنی دەکات تا لە ژیانی دوایدا تاک سوودمەند بێت لە لێخۆشبوون و بەخشین. چوارەم و کۆتا خەسڵەتی دەسەڵاتی شوانکاری لەلای فووکۆ بریتییە لە هەبوونی زانیاری تەواو دەربارەی تاک، خۆ ئەگەر شوانکار ناوەخنی دڵ و بیری تاکەکانی نەخوێنێتەوە ئەوا بەرەنگاری چەند بەربەستێک دەبێتەوە و بەمەش ئاستەنگی بۆ درووست دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی تاکەکان. لە کڵێسا پیاوی ئایینی(شوانکار) تەکنیکی confession واتا دانپێدانانی خەڵکی بەکاردەهێنا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەریان بە مەبەستی ژێردەستە کردنیان. ئەم دیاردەیە لە دنیای مۆدێرنیشدا شتێکی نامۆ نییە و ئیدوارد سەعید لە پەڕتووکی ڕۆژهەلاتناسیدا ئیمپریالیزم بەوە جیادەکاتەوە لە کۆڵۆنیاڵیزم کە دەسەڵاتی ئیمپریاڵی توێژینەوە و گەڕان دەکات بۆ تێگەشتن لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکان تاوەکو بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا پیادە بکات. لێرەوە دەسەڵاتی شوانکاری دەسەڵاتێکە کە ڕاستیەکان و چارەسەرەکانی لەلایە و خەڵکی کێشە و نهێنیە ئاڵۆزەکانی تەنیا بۆ شوانکار باس دەکات، بەم پێیە شوانکار کەسێکە توانای تەفسیر و لێکدانەوەی ڕووداوەکانی هەیە. لێرەوە دەسەڵاتی شوانکاری شارەزای هەست و بیری تاکەکان دەبێت و خەڵکی ژێردەستە و ملکەچ بە دەسەڵاتی خۆی دەکات. فووکۆ پێیوایە کە ئەم فۆرمە لە دەسەڵاتی کڵێسا هێشتا لە ژیاندا ماوە و لە دەوڵەت نەتەودا ڕەنگدانەوەی بەدی دەکرێت، بەڵام لەجیاتی کڵێسا، فۆڕمێکی نوێی داوە بەخۆی. بۆنموونە سەرکردەیەکی دەسەڵاتخواز لە ناو دەوڵەتێکی مۆدێرندا ئەم جۆرە لە دەسەڵات پیادەکات، یاخود دامودەزگاکانی دەوڵەتی مۆدێرن هەڵدەستن بە پیادەکردنی دەسەڵاتی شوانکاری. لێرەدا باسەکەی ئێمە بە دیاریکراوی بریتییە لە دەسەڵاتی شوانکاری موقتەدا سەدر بەسەر لایەنگرەکانیدا. سەرەڕای ئەوەی فووکۆ جیاکاریەک دەکات لەنێوان دەسەڵاتی شوانکاری لە سەدەی ناوەڕاست و دنیای مۆدێرندا بەوەی کە یەکەم خەسڵەتی دەسەڵاتی شوانکاری ناو کڵێسا بریتیبوو لەوەی کە بەڵێن بە شوێنکەوتوانی دەدات لە دنیای دوایدا لێخۆشبونیان بۆ مسۆگەر بکات و لە سزای خوا بیانپارێزێت، بەڵام لە دنیای سیکۆلاری ئەمڕۆدا و لە دەوڵەتی مۆدێرندا، دەسەڵاتی شوانکاری بەڵێنی پاراستنی ئاساییش و تەندرووستی و خۆشگوزەرانی بە هاووڵاتیانی دەدات. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە پەیوەندی دەسەڵاتی سەدر و شوێنکەوتوانیدا هەردوو خەسڵەتەکەی سەدەی ناوەند و مۆدێرنی دەسەڵاتی شوانکاری بەدیدەکرێت. لە لایەکەوە شوێنکەوتوانی سەدر بەهایەکی دینی گەورەیان داوە بە ڕێبازی سەدری وەک ئیلهامێکی ئایینی بۆ ئەوەی ڕێنوێنیان بکات بۆ ڕێگەی ڕاست و لەو دنیا لە سزای دۆزەخ بەدووربن، هەروەها لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتی شوانکاری سەدر وەک پارێزەری مافەکانی شوێنکەوتوانی خۆی وێنا دەکات. دەسەڵاتی شوانکاری سەدر چاودێری ژێردەستەکانی دەکات و ناهێڵێت هیچ کەس زیانیان پێ بگەیەنێت. ژێردەستەکانی سەدر تەنیا یەک پەناگەیان هەیە، ئەوان بۆ باشبوونی گوزەرانیان ناخوێننەوە، هەوڵنادەن سیستەمێکی دیموکرات سەربخەن، پەڕڵەمان و یاسا و دەوڵەت تەنیا بەکاربردنی وشەیە لەلای ئەمان. ئەمەش بەو پێیەی کە تەنیا کەسێک دەتوانێت چاکسازیان بۆ بەدی بهێنێت و بە وتەی خۆی، گیانی دابنێت لە پێناو چاکسازیدا ئەو کەسەش سەدرە. لێرەوە دووەم خەسڵەتی دەسەڵاتی شوانکاری لە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی سەدر و شوێنکەوتوانی خۆی نیشان دەدات ئەویش خەسڵەتی خۆ فیداکردنی شوانکارە بۆ شوێنکەوتوانی. ناوبردنی خەڵکی بە، هەموو تاکێکی ئێڕاقی دووبارە بە تاک کردنەوەی هاووڵاتیە لای سەدر، لێرەوە سەدر تاکەکان ڕێنوێنی دەکات و کرداری ڕۆژانەیان بۆ دیاری دەکات، ڕەفتاریان لە قاڵب دەدات، بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن ڕۆژێک لە پەڕڵەمانن، ڕۆژێکیش لەسەر جادە، جارێک دوژمنی ئێران و جارێک دوژمنی ئیسرائیلن. شوێنکەوتوانی سەدر هێندە دەستەمۆی دەسەڵاتی شوانکاری بوون کە ناتوانن بۆ خۆیان مێشکیان بەکاربهێنن و مەترسیەکانی سەر خۆیان دەستنیشان بکەن، بەڵکوو دەبێت سەدر مەترسیەکانیان بۆ دیاری بکات، لێرەوە ئاساییشی سەدر هاوتا دەبێت لەگەڵ ئاساییشی ئێڕاق. دەسەڵاتی شوانکاری مەترسیەکەی لەوەدایە وەک چۆن سەدر پێویستی بە شوێنکەوتوانێتی بۆ درێژەدان بە ژیانی خۆی، شوێنکەوتوانی زیادتر لەو پێویستیان بە دەسەڵاتی شوانکاری سەدرە بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات لە گەندەڵی و ئێران و ئیسرائیل. بۆیە لە کۆتایدا دەکرێت ئەوە بڵێین کە باشترین هزر و تیۆری بۆ ئەوەی لەو سەرسوڕمانەی زۆری(ژمارەی) لایەنگرانی سەدر دەربازمان بکات بریتییە لە فۆڕمی دەسەڵاتی شوانکاری لەلای فووکۆ کە دەتوانێت بە باشترین شێوە هۆکاری پتەوی بازنەی سەدریەکانمان بۆ شرۆڤەبکات. [1]
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 08-08-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,496
وێنە 105,726
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
فۆڵدەرەکان
گەشتوگوزار - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی گەشتوگوزار - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باکووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی سیاسی ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - نوسەیبین ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - ژینگە ئامار و ڕاپرسی - شار و شارۆچکەکان - دوکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!