دەقی پەیامەکەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش ڕێزو سڵاو
بەناوی یەکێتيی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین.
ئومێدمان وایە ڕاسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!