دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان هەڤاڵ محەمەد و هەڤاڵ هەرێم شێخ عوسمان
خانەوادەی بەڕێزی کۆچکردوو خاتوو حاجی نەعیمە شێخ سەعید
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی نەعیمە شێخ سەعید)، دڵگران و نیگەران بووین.
پرسە و سەرەخۆشی لەئێوەی خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!