دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوخەمی و دڵتەنگی خۆی بۆ ڕوووداوەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری #سلێمانی# دەردەبڕێت و پرسەو سەرەخۆشی بۆ کەس وکاری قوربانیەکان دەنێرێت و هیوای هەرچی زووە چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت وئامادەیی هەر هاوکاریکردنێکیش دەردەبڕێت و هیوادارین شاری سلێمانی لەهەر ڕوداوێکی تری نەخوازراو بەدور بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!