دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی خاڵە شێخ کەریمی شێخ عەبدولقادری گوللەنەبڕی سەنگاو.
بە ڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی#.
بۆ کۆچی دوایی کاک شێخ ڕەزا شێخ کەریم، کەسایەتی دیاری سەنگاو، تێکۆشەری دێرین و مامی بەڕێزتان، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.
کاک شێخ ڕەزا یەکێکبوو لە کەسایەتییە تێکۆشەرەکانی کورد و لە ڕۆژانی سەختی خەباتدا، خاوەنهەڵوێستی جوامێرانەبوو و بەشدارییەکی چالاکی لە ڕێکخستنەکاندا هەبوو. جگەلەوەی بنەماڵەکەشیان پشتوپەنای شۆڕش بوون و قوربانی زۆریان داوە.
لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
20ی تشرینی دووەمی 2022 - بەغدا[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!