نانیشانی بابەت:
کاشییەکانکاشییەکان دەوڵەتێکی کوردی چوار سەدە فەرمانڕەوایی میزۆپۆتامیا دەکەن
ئامادەکردنی: سارا سەردار
کاشییەکان یەکێکی ترن لە پێکهاتەکانی گەلی کورد کە لە سەدەی شازدەی پێش زایین حوکمی وڵاتی (نێوان دوو ڕووبار –
ڕافیدەیینڕافیدەیین)یان کردووە و ئەوان بە یەکەم گەل دادەنرێن کە گرنگیی تەواویان بە ئەسپ و نەوەکانی داوە و گالیسکەیان درووست کردووە، ﮪاوکات کچی خۆیان بە فیرعەونەکانی
میسرمیسر داوە.
پاش ئەوەی
گوتییەکانگوتییەکان لە شەڕی (ئوتوحیگال) شکستیان هێنا، بەهۆی نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە
بابلبابل و پێوەندی هەمیشەیی لەگەڵیان و دەسەڵاتی
حەموڕابیحەموڕابی لە بابل، کاشییەکان گرنگیی تایبەتیان پەیدا کرد و بەهێز بوون.
کاشییەکان لە کۆمەڵێک ﮪۆز و عەشیرەتی بچووک پێکهاتبوون کە یەکەمجار لە ڕۆژهەڵاتی
زنجیرە چیای زاگرۆسزنجیرە چیای زاگرۆس دەسەڵاتیان هەبووە، بەڵام بەﮪۆی سیاسەتی زیرەکانە و درووستکردنی پێوەندیی باش لەگەڵ خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵات و ناوچەکانی دەوروبەریان، توانیان بۆ ماوەی چوار سەدە حوکمی ناوچەکانی بابل بکەن.
کاشییەکان کێن؟
هۆزێکی کوێستاننشین بوون کە پیشەیان ئاژەڵداری و بە زمانێک قسەیان دەکرد زۆر لە زمانی
ئیلامیئیلامی چووە، زۆربەی سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ناتوانین مێژوویەکی دیاریکراو بۆ نیشتەجێبوونی کاشییەکان لە زێدی ڕەسەنیان دیاری بکەین، لەبەرئەوەی ڕابوردووی ئەم تیرە زاگرۆسییە کوردە، زۆر کۆنە و تەنانەت هەندێ لە مێژوونووسان لەو بڕوایەن کاشییەکان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو خاکەن و پێش (ئاریاییەکان) لەوێ نیشتەجێ بوون.
ناکۆکی زۆر هەیە لەنێوان سەرچاوەکان کە ئایا کاشییەکان لە تیرەی هیندوئەورووپین یان نا؟ بەڵام
دیاکۆنۆفدیاکۆنۆف لە پەڕتووکی (میدیا)دا دەڵێ: سەردەمێک وایاندەزانی و دەیانگوت کاشییەکان هیندوئەورووپی بوون، بەڵام هەندێک سەرچاوە کە زۆرترین پێوەندییان بە بوارەکانی هیندوئەورووپی و کاشییەکانەوە هەیە، ئەوەندە سستن بە هیچ جۆرێک بەڵگەیەکی بە کەڵک لەبارەی پێوەندی کاشییەکان بە گەلانی هیندوئەورووپییەوە نادەن بە دەستەوە و بە هیچ جۆرێک باسیان لێوە ناکەن.
لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی کاشییەکان، زۆربەی سەرچاوەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی زێدی سەرەکییان ناوچەی
لوڕستانلوڕستان بووە، بەڵام دواتر گەشەی کردووە و لە زاگرۆسی ڕۆژاوا واتا لوڕستان تا
دەریاچەی قەزویندەریاچەی قەزوین لەخۆ دەگرێ.
شپایزەر دەڵێ: ئەگەری زۆر هەیە ناوی شار و دەریاچەی قەزوین کە لە سەرچاوەکان بە (کاسپین(هاتووە، لە ناوی کاسییەکان، یان هەمان (کاشییەکان)ەوە هاتبێت.
کاشییەکان هۆزێک بوون گرنگییان بە ئاژەڵداری داوە و لەو سەردەمە سامانی ڕەسەنی خەڵک ئاژەڵ و ئاژەڵداری بووە، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا ژمارەی ئاژەڵە وردەکانی وەک بەراز و بزن بە تایبەتیش مەڕ، بەرەبەرە لە ئاژەڵە گەورەکان زۆرتر دەبوون و ئاژەڵداری وردە وردە لەگەڵ ژیانی خەڵکیدا دەقی دەگرت و خەڵکیش هاوینان ئاژەڵەکانیان بردووە بۆ کوێستان.
پێ دەچێت لێرەوە ژیانی کۆچەری دەستی پێکردبێت و کاشییەکان بە یەکەم گەل دادەنرێن کە نەژادی کۆنی ئەسپیان هێنایە ناوچەی دۆڵی ڕافیدەین، هەروەﮪا چەندان یاسا و نووسین لە پاش خۆیان بەجێماوە کە باسی چۆنیەتیی پەروەردەکردنی ئەسپ دەکات.
لەلایەکی ترەوە، هەندێک لە ﮪۆزەکان خەریکی بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە کەرستەیەکی سەرەتایی پیشەسازی لە کانزا بوون و بەو هۆیەوە پیشەی هەمەجۆریان هەبووە و گەلێکی بەرهەمهێن بوون.
[1]