پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
نوسەر عەلی کەریمی: هەوڵ هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی -1-
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی کەریمی

عەلی کەریمی
#عەلی کەریمی# باس لە چۆنیەتی بەلاڕێدابردنی شۆڕشی 1979ی گەلانی ئێران، سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژاوا و لۆبیی ئێران لەو وڵاتانە، هەوڵەکان بۆ بەلاڕێدابردنی شۆڕشی ئێستای 'ژن، ژیان، ئازادی' دەکات.
عەلی کەریمی نووسەر و کەسایەتیی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران (شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی)، هەوڵی بەلاڕێدابردنی ئەو شۆڕشە و تێڕوانین و دونیا بینیی وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگیریی ناڕاستەوخۆی ئەو وڵاتانە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد. ئەو وتوووێژەی عەلی کەریمی بە دوو بەش بڵاو دەکەینەوە.
لە بەشی یەکەم دا باس لە سەرەتای بەلاڕێدابردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 لە شۆڕشێکی چەپ و دیموکراتیکەوە بۆ مەزهەبی و هاتنە سەر دەسەڵاتی مەزهەبچییەکان و مەلاکان و سینارێوی پشتی بەلاڕێدابردنی ئەو شۆڕشە و ئەو لۆبی پشتگیرییە، کە لە وڵاتانی ڕۆژاوادا بۆ دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی هەیە و هەوڵەکانی بەلاڕێدابردنی شۆڕشی نوێی ئێستای گەلانی ئێران لە ژێر دروشمی ژن، ژیان ئازادی، کە ئەویش نووسەر بەناوی (شۆڕشی ژینا) ناوی دەبات.

لەسەرەتادا پێم خۆشە تۆزێ چاو بە باکگراوندی ئێراندا بخشێنین، لە کاتی شۆڕشی گەلانی ئێران، کە دەکاتە 44 ساڵ پێش ئێستا، ئەو کاتە من خۆشم یەکێک بووم لەو گەنجە چالاکانە بە شداریی ئەو بزووتنەوە چەپ جەماوەرییە ببووم لە دژی دەسەڵاتی شای ئێران، بە واتایکی تر من لە شاری تەبرێز دەمخوێند، کە ئەو شارە یەکێک بوو لە شارە گرینگەکانی ئێران لە بواری بازرگانی و جوڵەی سیاسی و جەماوەری لە دژی دەسەڵاتی شای ئێران، بە تایبەتیش زانکۆی ئازەر ئابادەگان (زانکۆی تەورێز) یەکێک بوو لە باشترین شوێنەکان و جووڵانەوەی زۆری خوێندکارانی تێدابوو، هەڵبە من خوێندکاری ئەو زانکۆیە نەبووم، بەڵام زۆر سەردانی ئەو زانکۆیەم دەکرد و هاوڕێم لەوێ زۆر بوو.

دروشمی 'یەکێتی، تێکۆشان، سەرکەوتن' هەبوو

لە ڕاستیدا کاتێک لە ساڵی 1978 شۆڕشی گەلان لە شاری تەورێز دەستی پێکرد من باشم لە بیرە هەموو خوێندکارەکان هاتنە سەر شەقەمان درووشمەکانیان بریتی بوو لە (یەکێتی، تێکۆشان، سەرکەوتن) ئەوە درووشمی کۆمەنیست و چەپەکان بوو، بە واتایکی تر ئەوەی ڕابەرایەتیی خۆپێشاندانی دەکرد هێزی چەپ و کۆمەنیست بوو.

کاتێک خوێندکاران چوونە سەر شەقامەکان تەواوی شاری تەورێز خرۆشا بە سەدان هەزار کەس ڕاژبوونە شەقامەکان، لەو کاتەدا هێزەکانی ڕژێم ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە، دەستڕێژی گولەیان لە خۆپێشاندەران کرد، یەکێک لە هاوڕێکانم، کە پێکەوە لە ماڵێکی خوێندکاریدا دەژییاین برینداربوو، مەبەستم لە باسکردنی ئەو نموونانە لەوەیە، کە پێتان بڵێم شۆڕشی گەلانی ئێران بە خوێندکار و ڕەوتی چەپ دەستی پێکرد بە تەواوەتی ڕەنگی چەپی پێوە دەیاربوو، بەڵام لەو کاتەدا چەند کەسێکی زۆر کەم و نەناسراو دەنگیان بەرز کردەوە درووشمێکی جیاوازیان گوت، کە من پێشتر قەت گوێم لێ نەببوو و درووشمەکەیان بریتی بوو لە (مەزهەبی ئێمە حسێنیە، ڕێبەرمان #خومەینی#ە) ئەم درووشمە ناکۆکیی درووستکرد. ئێمە وەک خوێندکاران وتمان ئێمە درووشمی ئیسلامی ناڵێن، چونکا دروشمی ئێمە چەکوش داس بوو، خوێندکاران سەدان لافیتەو لاپەڕەیان بە دەستەوە بوو، کە هەمووی درووشمی چەپ و کۆمەنیستی بوو.

'شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ ڕووخانی شا 13 مانگ بەردەوام بوو'

شۆڕشی گەلانی ئێران لەو کاتەدا بە گەشتی لە ڕۆژی دەستپێکردنەیەوە 13 مانگی خایاند، کە تەپڵی سەرکەوتن لێدرا. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو هێزە، کە درووشمە ئیسلامیەکەیان گوت، زیاتر گەشەیان دەکرد و زیاتر دەستیان بە سەر خۆپێشاندانی ڕەوای گەلدا دەگرت، لە ڕاستیدا ئەوە لە سیناریۆیەک دەچوو، کە هێزێکی گەورەتر پشتگیریی ئەو هێزەی دەکرد، بۆ نموونە ئێمە ئەگەر بمان ویستایە هەواڵێک لە بارەی ماڵەومان بزانین لە مەهاباد دەبوو چوباین بۆ تەلەفۆنخانە لەوێش دوو کاتژمێر چاوەڕێمان دەکرد ئینجا دەمانتوانی چەند خولەکێک لەگەڵ ماڵەوە قسە بکەین و درەنگ درەنگ لە دۆخی یەکتر ئاگادار دەبووینەوە، تاوەک شتێک بڵاودەکرایەوە زۆری دەخایاند، بەڵام لەو کاتەدا بە پێچەوانەی ئێمە ڕۆژانە کەناڵی بی بی سی بە نێو کاتژمێر تەواوی پەیامەکانی خومەینی بڵاو دەکردەوە بۆ تەواوی گەلانی ئێران، یاخود کاتێک کاسێتی دەنگی خومەینی دەهات دەیان هەزار دانەی لێ کۆپی دەکرا بە خێرایی بە هەموو ئێراندا بڵاو دەکرایەوە، ئەوەش ئەوە دەگەینی هێزێکی گەورەی ئابوری لە پشت ئەو ڕێکخستنەوە بوو، واتا خومەینی لە ئاستی نێو دەوڵەتی پشتگیری دەکرا و کەسانی ئەکادیمی نێودەوڵەتی کارەکانیان بۆ ڕێک دەخست و ئامادەیان دەکرد بۆ ئەوە دەست بەسەر خۆپێشاندانەکانی ئێراندا بگرێت.

'وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەمریکا لە پشت خومەیینییەوە بوون'

ئەو کاتە لە ئێران ژمارەیەکی زۆری دەزگای سیخوری و جاسوسی نێودەوڵەتی هەبوون، وێرای ئەوەی شا ئەو کاتە بە دۆستێکی نزیکی ئەمریکا هەژمار دەکرا و ئەمریکا شای بە جەندرمەی خۆی دەزانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی فارسی پێ کۆنترۆڵ دەکرد و ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئۆپیک مانۆڕی دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسی سەفارەتی ئەمریکا لە تاران کەسێک بوو ناوی سولیڤان لە پەیوەندی دابوو لەگەڵ گروپی سەر بە خومەینی و ئەو خەلایانەی کە خۆیان درووستیان کردبوون، سولیڤان لە بیرەوەرییەکانی خۆی ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕۆژانە چاوی بە ڕەفسنجانی و بەهەشتی کەوتوە، ئەو کاتە کە مەبەستم لە ساڵی 1979 یە ئەمریکا پێی وابوو ئەگەر شۆڕشی چەپ و دیموکراتیک لە ئێران سەربکەوێت یەکێتیی سۆڤیەت زیاتر گەشە دەکات و دوونیا دەخوات، بۆیە بە پێوستی دەزانی دەسەڵاتی شای ئێران بگۆڕێت بۆ برەودان بە پشتێنەی سەوز بۆ دژایەتیکردنی یەکێتیی سۆڤیەت بۆ ئەوەی پێش لە فراونبوونی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بگرێت، لەسەر ئەو بنەمایە ئەو هێزەی خومەینیان درووستکرد و پشتگیرییان کرد.

کاتێک عەبدولکەریم قاسم شۆڕشی لە ئێڕاق کرد، ئەمریکا لەوە تۆقیبوو، بۆیە هەر زوو شۆڕشەکەیان سەرکوت کرد، ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز نەیان دەویست جارێکی دیکە لە ئێران شۆڕشێکی دیکەی چەپ و کۆمەنیزم سەربکەوێت و لە ناوچەکە بڵاو ببێتەوە. وێرای ئەوەی شای ئێران گوێگرێکی باشی ئەمریکا بوو، بەڵام شا ئەو هێزەی نەمابوو، کە خۆپێشاندان کۆتای پێ بێنێت و پێش لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکان بگرێت، بە واتایکی تر شا بۆ خۆی تۆقیبوو، بۆیە ئەمریکا باوەڕی بە شا نەمابوو، کە سیاسەت و کارەکانیان جێ بەجێ بکات، بۆیە لەبەرانبەردا کەسێکی وەک خومەینیان هێنایە پێشەوە.

ئەو کاتە ئەمریکا باوەڕی وابوو، کەریملن زۆر بە هێزە وردە وردە بەرەو باکووری ئەفریقای و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاوە گەرمەکان گەشە دەکات و هەموو وڵاتانی ناوچەکەی بە چۆکدا هێناوە، پێیانوابوو سۆڤیەت چەکی ئەتۆمی هەیە و مەترسییە بۆ ناوچەکە، بەڵام دوای دە ساڵ لە شۆڕشی گەلانی ئێران سۆڤەیەت لە ساڵی 1989 هەڵوەشانەوەی تێکەوت، ئەگەر ئەمریکا پێی وابووایە سۆڤەیەت بەو زووانە هەڵدەوەشێت بە هیچ شێوەیەک دەستی لە شا بەر نەدەدا.

لە ماوەی شۆڕشدا بە بەردەوامی هێزی چەپ لە پێشەوە بوو، لە دوای 11 مانگ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و شۆڕش، شای ئێران هەڵات بەشێکی زۆری ئێران ئەو کاتە بەدەستی چریکی فیدای خەڵقەوە بوو، ئەو کاتە چریک لە ناو خەڵک زۆر خۆشەویست بوو، بەشێوازێکی وا بەهێزبوون ڕادیۆ و تەلەفزێۆنی ئێران بە شێوەیکی بە فەڕمی بە دەستی چریکەوە بوو، زۆربەی داموو دەزگاکانی دەوڵەت بە دەستی چریکەوە بوون، بەڵام لە ناکاو وەک چۆن شێر هەڵدەچی بەو شێوەیە خومەینی هەڵچوو و بەرز کرایەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر هەموو کەسە تەکنۆکراتە ڕابردوو پیسەکان لە دەوری خومەینی کۆبوونەوە، لە گوندی (نوفڵ لوشاتوو – لە پاریس) دەوڵەتێکیان درووستکرد، پاریس خۆی بە دەوڵەتێکی دیموکرات دەزانی، بەڵام لەو کاتەدا دەمی خۆی بەست و هیچ ڕێگرییەکی نەکرد لەو دەوڵەت، بەڵکوو نەک هەر دەمی خۆی بەست پشتگیری تەواویشی لێکردن، لەدوای ئەوە خومەینیان گەڕاندەوە تاران پێشوازییەکی گەورەیان بۆ ڕێکخست وەک ڕێبەرێک پێشانی هەموو دونیان دا.

لە ڕاستیدا سێ مانگ پێش شۆڕشی ساڵی 1979 ئەڵمانیا، فەرەنسا، و ئینگەرا لە گواتالۆپ کۆبوونەوە و لەسەر ئەوە ڕێکەوتن، کە شا کۆتایی پێ بێت و لەبەرانبەردا خومەینی بەرنە پێشەوە، بۆیە لە ناکاو ئەو جووڵانەوە گەورەیەی ئێران، کە ڕەوتی چەپ پێشڕەویی دەکرد لە ماوەیەکی کەمدا هەمووی گۆرا بۆ ئیمام حسێن و شیعە، کە ئەوەش بە پشتگیری هێزە جیهانیەکان بوو، هەموو خەڵک بوونە موریدی خومەینی، ئەو ژنانە، کە تاران وەک پاریس دەسوڕانەوە، ژنان هەموو قژ ڕووت بوون و تەنورەی کورتیان لەبەر دەکرد، بەڵام لە ناکاو هەموویان چونە ژێر چارچیف و عەبا، دەبێت شایدی ئەوەش بکەین، کە لە ساڵانی سەرەتا عەبا بە زۆر نەبوو، بەڵکوو وەک مەکتەب وەریان دەگرت، من دڵنیام لەوەی ئەم بیرۆکەیە بیرۆکەی ئاخوند و مەلا نەبوو، بەڵکوو ئەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی دەزگای جیهانی و سیخوڕی پشتگیرییان دەکرد و ڕی و ڕێبازیان پێشان دەدان بۆ کارکردن، چونکە کاتێک خومەینی لە گوندەکەی فەرەنسا (نوفڵ لوشاتو) بوو بە بەردەوامی ئەمریکیەکان سەردانیان کردووە، جیاواز لەوەش فەرەنسیەکان بە بەردەوامی بە دەوریەوە بوون، جگە لەوەش لۆبییەکی تەکنۆکراتی کۆنی ئیرانی بە بەردەوامی ئیشیان بۆ دەکرد.

شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' هەموو شۆڕشەکانی تێپەڕاندووە و بووە بە هی هەموان

دەبێت لەوانە ئەزموون وەربگرین و ئەمڕۆ سەیری ئێستای ئێران بکەین، کە شۆڕشی گەلان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' تا دێت گەشە دەکات، کە ئەو شۆڕشە شۆڕشی ژینایە، درووشمێکی بەهێزی هەیە، کە هەموو گەلانی ئێران بە درووشمی خۆیانی دەزانن، دەبێت ئێمە شرۆڤە بۆ ئەو درووشمە بکەین، کە ئەو درووشمە درووشمەکەی باستیلی شۆڕشی فەرەنسا و هەموو درووشمە کۆمەنیستیەکانی تێپەڕاندووە و فراوانترە، لەو درووشمەدا کەس ناکوژرێت، کەس کۆمەڵکوژ ناکرێت، توندوتیژیی تێدا نییە، ئەو درووشمە تۆ بەهی خۆتی دەزانیت، منیش بە هی خۆمی دەزانم، ژنانی لادێ بە هی خۆیانی دەزانن، ژنانی قومیش بە هی خۆیانی دەزانن، ڕەنگە ژنە ملاکانی قوم لە هەموو کەس زیاتر زووڵمیان لێکرابێت، بۆیە لە هەموو کەس زیاتر بە درووشمی خۆیانی دەزانن.

'ئێستا هەوڵ دەدرێت شۆڕشی ژن بە لاڕێدا ببرێت'

ئەمڕۆ ئەگەر سەیری شۆڕشی ژینا بکەین جیاواز لەوەی، کە ئامانجی سەرەکیی هەیە، هەموومان ڕۆژانە دەی بینین، هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستانەوە بگرە تا شیراز، تاران بلوجستان وخۆزستان ڕۆژانە دێنە سەر شەقام، بەڵام جیاواز لە ئامانجە سەرەکیەکان، هەندێک ئامانجی تر لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرێت بۆ خۆ خزاندنە ناو ئەو شۆڕشە، چونکا هەوڵ دەدرێت شۆڕشی ژینا بە لاڕێدا ببرێت، بۆ نموونە لە ساڵی 2002 ڕێکخراویک بە ناوی نایاک لە ئەمریکا لە سەر دەستی تریتا پارسی درووستکراوە و جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پشتگیریی لێ کردووە، ئەو ڕێکخراوە کار بۆ دەسەڵاتی ئێران دەکات و لۆبی بۆ دەکەن، بۆ نموونە کەسێکی وەک جەواد زەریف، کە لە حکومەتی پێشوودا بووە وەزیری خاریجەی ئێران پێشتر لە ئەمریکا خوێندویەتی و ژیاوە، ئەوەندە لەو وڵاتە ژیاوە بە تەواوەتی ئاسیمیلەی ئەمریکا بوە، ئەو ڕێکخراوەیەی درووستیشیان کردووە، لە ساڵی 2002 کار دەکات، ئەوەمان پێشان دەدات کە ئەوە ئەقڵی مەلا نیە، بەڵکوو دەسەڵات و هێزێکی تر لە پشت ئێرانەوە هەیە، تریتا پارسی، کە ئەو ڕێکخراوی درووست کرد بەناوی ڕێکخراوی مەدەنی بەرژەوەندیی ئیران لە ئەمریکا دەپارێزێت، بەڵام ئەگەر چاو لێبکەین لەناکاو زۆر پشتگیری کراو فراون کرا، بە شێوازێک لە ماوەیکی کەمدا لەگەڵ کەسانی باڵا کۆبوونەوەی کرد و لە کۆشکی سپی سەری دەر هێنا، لە کاتی دەسەڵاتی ئۆباما ئەوانە، کەسێکیان کاندید کرد بۆ بەرپرسی شورای ئەمنەیتی کۆشکی سپی، کە ئەو دەسەڵاتە لە ئەمریکا لە دەسەڵاتی وەزیر گەورەترە، هاوکات لە لایکی تر ئەو ڕێکخراوە لۆبی بۆ ئێران دەکات، لە ژێر ناوی نا بۆ شەڕ، نا بۆ حەسارخستنە سەر ئێران و هاتوو چۆی ئێرانیش دەکەن، هاوکات لەگەڵ کەسانی بەپرسی باڵای ئەمریکای و تەکنۆکراتی ئەمریکی هاتووچۆی خێزانییان هەیە، ئەوە چۆن دەکرێت کاری مەلای ئیرانی بێت، ئەوە چۆن دەکرێت کاری مەلابێت، کە لەناو دەزگایەکی ڕاگەیاندنی گەورەی وەک بی بی سی کە سانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئیران بوونی هەبێت، لە کاتێکدا بی بی سی ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت سەربەخۆ و بێ لایەن بێت، بەڵام بی بی سیی فاراسی بووەتە هێلانەی جەماعەتی کۆماری ئیسلامی، بۆیە خەڵک ناوی نابوو ئایەتوڵای بی بی سی، بۆیە ناکرێت چاو لە ئێران بکەین وەک چوار پێنج مەلا، بەڵکوو کارەکە لەوە گەورەترە، ناکرێت بە چوار پێنج مەلا بۆ ماوەی چل ساڵ حوکم بکەن و لە ناوچەکە لە کێبڕکێ و ئاڵۆزیدا بن، پێم وایە ئەو دەسەڵاتەی ئێران هەر بەدەستی غەرب درووست کراوە، ئەگر سەیری کارەکانی 40 ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەین وەک پانۆرامایەک لە ماوەی ئەو ساڵانەدا هیچ دەسەڵاتێک هێندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران خزمەتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوای نەکردووە، بۆیە قابیلە ئێستا ئەو بەرژوەندیەی خۆیان بڕووخێنن!.

بۆ نموونە ئەگەر چاوێک بخشێنین بە ڕابردووی ئەو کەسەی، کە پێشتر ناومان هێنا بە ناوی تریتا پارسی، کە لە سەردەمی شا باوکی گیرا، بێگومان لە کاتی شادا دەستگیرکرابایت یان چەپ و چریکی بویت، یان مەزهەبی دەبویت، کە ژمارەیان کەمیش بوو، بێگومان ئەوان لە خانەوادەیەکی مەزهەبی بوون، بۆیە لە ساڵی 1970دا خیزانی تریتا پارسی کۆچ دەکەن بۆ سوید، ئەو کاتەی خێزانی تریتا پارسی کۆچ دەکەن بۆ سود تریتا پارسی تەمەنی تەنیا 4 ساڵ بوو، لە خێزانێکی مەزهەبی شیعی، بەڵام لە سوید خۆیان وەک خێزانێکی زەردەشتی دەناسێنن تا ئیقامە وەردەگرن، دواتر ئەو کوڕە خۆی پێدەگەیەنێت، لە زانکۆی ئۆبسالای شەهادەی ماستەر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی وەر دەگرێت، لە ڕاستیدا ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تریتا کراوە ئەو ناوە ناوی تەواوی خۆی نییە، ناوی ئەسڵی خۆی ئەبولفەزەلە و ناوی ئەسڵی خۆی گۆڕیوە، ئەمە نەوەی نەوابی سەفەوییە، نەوابی سەفەوی کوڕی نەبووە، بەڵکوو سێ کچی هەبووە، ئەوە کوڕە (تریتا - ئەبولفەزەل) کوڕی کچێکی نەوابی سەفەویە، بە ناوی زەهرا، زەهرا کچە بچووکی نەوابی سەفەوییە. ئەم کەسە دواتر بووەتە یەکێک لە لۆبیکەرانی ئێران لە ئەمریکا و ئەوەشی لە ڕێگای ڕێکخراوی نایاک کردووە، کە دواتر ئاغای زەریفیش دەستێوەردان دەکات و کاری لۆبی و بازرگانی بە یەکەوە بەڕێوە دەبەن. کەسانێک، کە ڕۆژانە بە ناوی ئۆپۆزسێۆنی ئێرانی لە دەزگا ڕاگەیاندنە جیهانیەکانەوە قسە دەکەن خۆیان بە کەسی غەربی پێشان دەدەن لە ئەسڵدا سەر بەو ڕێکخراوەن بە ناوی نایاک.

'گەنجان لەگەڵ ژنان ڕیگای شۆڕشیان گرتووە'

لە ئەنجامدا کۆمەڵێک کەسیان کۆکردووەتەوە، کە خۆیان بە سیکۆلار مۆدێڕن و ڕۆژاوایی پێشان دەدەن و بۆینباغ لەمل دەکەن و بە ڕووتی وێنەکانیان لەسەر دەریا بڵاو دەبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا کار بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و پشتگیری ئەو دەوڵەتە دەکەن. واتا لێرەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتە، کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە تا ئێستا لەسەر دەسەڵات ماوە تەنیا بە ئەقڵی ملا نییە، بەڵکوو ئەو لۆبییە ڕۆژاوایی و پشتگیرییە نێو دەوڵەتییە، کە کارەکانی ئەو دەوڵەتە بەڕێوە دەبات، پشتگیری ئەو دەوڵەتە دەکات لەسەر پێی دەهێڵێتەوە، ئەوەش بووەتە بەڵایەک بۆ گەلانی ئێران، تا ئێستا زیاتر لە 70 ڕۆژ بەسەر شۆڕشی ژینادا تێپەر دەبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وڵاتانی ڕۆژاوا ئەو گەرم و گوڕیەیان نیە بۆ پشتگیری ئەو شۆڕشە، لە کاتێکدا گوایە ئەو وڵاتانە 40 ساڵە بەدەستی دەسەڵاتی مەلاوە دەناڵێنن، دەوڵەتانی ڕۆژاوا هەر هیچ نەبێت زیاتر لە 20 ساڵە باسی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن، باشە ئێستا، کە دەرفەتێک هەیە و هەڵکەوتوە و دەرفەت هەیە، بۆ موداخەلە ناکەن، لەو جۆرەی کە دەبوو دەسەڵاتی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و گەرم بێت لەگەڵ شۆڕشی ژینا ئێمە نای بینین، بەڵام شادیکە لەوەدایە، کە ئەمڕۆ لە سەر شەقامەکان و کۆڵانەکان خەڵک لەسەر جادەن و حیساب بۆ ئەو موراعەتانەی ئەمریکا ناکەن لەگەڵ ئێران، بەڵکوو هەموویان ژینان، من دەمەوێت لێرەوە باسی ئەوە بکەم کە کۆمەڵگای ئێرانی 90 ملێۆن بێت ئەوە 60 ملێۆنی گەنجە، بۆیە ئەو نەوەیە ناچێتە ناو سیاسەتی قوڵی ئەمریکا و مەلاکان، بەڵکوو هەموویان ژینان و ڕێگای شۆڕشەکەی خۆیان گرتووە.[1]
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 29-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,034
وێنە 106,627
پەرتووک PDF 19,284
فایلی پەیوەندیدار 97,264
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.921 چرکە!