زوڵف لە شیعری شاعیران ئەم بابەتە بریتییە لە شیعری چەند شاعیریکی ناو دار کە لەسەر زولف وتیانە و چۆن باسی زوڵفیان کردووە وەک شاعیران (نالی، سالم، کوردی، وەفایی، حاجی قادری کۆیی، شێخ ڕەزا، ئەحمەد موختار جاف، ئەدیب، ئەدەب، تاهیر بەگی جاف، سافی، قانع، حەریق، دڵدار، سەلام) .
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو!
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان!
#نالی#
سەری زوڵفت لە خەودا دێتە سەر ڕوو
دەکا خەو خۆ لەبەر چاوم سیامار!
#سالم#
تاڵانی سەر و ماڵم چاوی ڕەشی فەتتانت
پابەندی دڵ و دینم کاکۆڵی پەرێشانت
#کوردی#
بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زوڵفت لادە
دڵ بۆیە نامرادە بەو شەوە ڕۆژ گیراوە!
#وەفایی#
کە هەستا قامەتی بەرزی، لە فەرقی تاوەکوو ئەرزی!
پەرێشان زوڵفی سەد تەرزی، بەسەر یەک داڕژاو لەرزی!
#حاجی قادری کۆیی#
شێخ دەگۆڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ!
خەرقە و سبحە بە زننار و کلیسا و سەلیب!
#شێخ ڕەزا#
شاعیرانی کورد بەسە بەس باسی زوڵف و چاو بکەن!
کەم خەیاڵی پەرچەم و کاکۆڵی ئاڵۆزاو بکەن!
#ئەحمەد موختار بەگی جاف#
حەیرانی دەمت بم بە مەسەل شووشە گوڵاوە!
قوربانی دوو زوڵفت کە دەڵێی سونبولی خاوە!
#ئەدیب#
وتم ماڵم ئەشێوێ من کە با زوڵفت ئەشێوێنێ!
وتی شێواوی زولفی من ئەبێ ماڵی
بە بادا بێ!
#ئەدەب#
غوڵامی سەروی باڵاتم ئەسیری زوڵفی تاتاتم!
شەهیدی چاوی شەهلاتم، قڕانی
عاشقان با بێ!
#تاهیر بەگی جاف#
ئەم پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوشمنی دینە!
ئەو زوڵف و ڕووە ئافەتی سەر ڕوی زەمینە!
#سافی هیرانی#
زوڵفت وەکوو مار و سەری زوڵفت چزی عەقرەب!
پەرچەم وەکوو سالداتی عروسن بە موتەرەب!
#قانع#
بۆ گوڵی ڕووت هاتم و پەرچەم ئەبینم بۆیە وا
ماهی نەورۆزم بە شیوەن وەک محەڕەم خۆی نواند!
#حەریق#
دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو و زوڵفەکەی دەیجورتە
گاهێ مەیلی شەو ئەکات و گاهێ مەیلی نوورتە!
#دڵدار#
بە یادی شەو کەوا تاریک و تارە!
کە سەرتاپای ڕەشە وەک زولفی یارە!
سەلام. [1]