بابەت: چاوپێکەوتن
$ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دوو ئیدارەیییە$
بەشی یەکەم
#01-12-2022#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #بافڵ تاڵەبانی# ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە سیاسی کراوە و بە دیفاکتۆ هەرێم دوو ئیدارەیە، چونکە چاوەڕوان دەکرێت #سلێمانی# خۆی بودجەی خۆی دابین بکات.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی ڕاپۆرتی نەوتی ئێراقی (Iraq oil export) باس لە تێکچوونی ڕکابەرییە سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستان و کاریگەرییەکانیان لەسەر هەردوو پەرەپێدانی غاز و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر مافەکانی نەوت دەکات.
لەسەرەتای چاوپێکەوتنی پێگەکەدا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێگەی تایبەتی هەیە لە بواری گەشە و پەرەپێدانی کەرتی غازی هەرێم، بەو پێیەی کە کە پارێزگای سلێمانی بەرهەمدارترین کێڵگەکانی وزە بەتایبەت غازی.
دەشڵێت، سەرۆک بافڵ، ئەکتەرێکی بەهێزە لە ململانێی بەردەوامیی نێوان یەکێتی و #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە ڕکابەری دێرینی پارتی و هاوبەشی سەرەکیی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا.
هەروەها ئەوەش هاتووە، تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی حکومەتی هەرێمەکەی تووشی کێشە و گرفت کردووە، مەترسی لەسەر توانای بەردەوامبوونی سەربەخۆیی لە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و گازەکەی درووستکردووە.
پێگەکە ئەو چاوپێکەوتنەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا ئەنجامداوه، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەرۆک بافڵ دەڵێت، لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە سیاسی کراوە، پێشیوایە، بە دیفاکتۆ هەرێم دوو ئیدارەییە، چونکە چاوەڕوان دەکرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابین بکات.
بۆیە دەڵێت، پێم وایە ئیتر کات نەماوە بۆ ڕیفۆرم، پڕۆژەی چاکسازی، حکومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حکومەتی کار بەڕێکەرە.
وا دەردەکەوێت کە دیوارێک لەنێوان ئێمە و سەرۆک وەزیران هەبێت، دەمانەوێت وەزیرێک بگۆڕین نایکەن، بەڕێوەبەرێک بگۆڕین نایکەن، وەزیرێک دەست لەکاردەکێشێتەوە نایکەن، زۆر قورس بووە. سەرۆک بافڵ وادەڵێت.
لەبەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، $جیاوازییەکی زۆر دەکرێت لەنێوان هەولێر و سلێمانی، لە پڕۆژە و خزمەتگوزاری و مووچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و کۆمپانیاکان. دەشڵێت، ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دوو ئیدارەییە.$
بۆیە جەختی کردووەتەوە، حکومەتەکەی #مەسرور بارزانی# زۆر جیاوازە لە حکومەتەکانی دیکە، ئەم حکومەتە زۆر بە سیاسیی کراوە.
هەر لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆک بافڵ دەڵێت، $ناتوانین دوورلە بەغدا و بەم حاڵە بەردەوام بین و بەغدا یەکێکە لەهەڵبژاردەکان$.
سەرۆکی یەکێتی جەختیشی کردووەتەوە، یەکێک لە زیانەکانی ئەم کەشوهەوای دژایەتییە پلانەکانی حکومەتی هەرێم بووە بۆ درووستکردنی بۆری غازی نوێ بۆ هێنانی سەرچاوەی زیادە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەردوو خاکی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا تۆڕێک کە دەتوانرێت بۆ ئاسانکاریی هەناردەکردنی داهاتوو بۆ تورکیاش بەکاربهێنرێت.
هاوکات دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستەکەی بە کۆمپانیای (KAR Group)ی ئێراقی- کوردی کە نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشی، هێزە ئەمنییەکای ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕێگریان لە دەستگەیشتنی کۆمپانیاکە کرد بۆ خاکی غازی سەرەکی بەشێوەیەکی کاریگەر پڕۆژەکەیان خستە سەر سەهۆڵێکی تواوە.
بۆیە سەرۆک بافڵ دەڵێت، بەشێوەیەکی شەخسی دژایەتی ئەو پڕۆژەیە دەکات، بەو پێیەی گرێبەستەکە بە هیچ پڕۆسەیەک و بێ تەندەر دراوە بە گروپی کار گرووپ و سوکایەتییە بە خەڵکی کوردستان و ئێراق کە ئەم شتانە ڕوو بدەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت، $دەمانەوێت لە بڕیاردانی ستراتیژی سەبارەت بە کەرتی وزە بەشدار بین$، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە بەبێ لایەنە سیاسییەکان و هاوبەشەکانی خۆی لەپڕۆسەکەدا لەگەڵ بەغدا کاربکات.
لەبارەی کارکردنی پارتی لە بەغدا لە چاوپێکەوتنەکەیدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، لە ئامادەنەبوونی پارتی بۆ کارکردن لەگەڵ بەغدا تێناگەم” بەشێوەیەکی بنەڕەتی و ڕاست کارناکات.
هەروەها لەبارەی کارکردنی دەروازە سنوورییەکانیش لە چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، بەهۆی دەروازەی مونزرییەوە، #باشماخ# و #پەروێزخان# زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، هەموو بازرگانییە گەورەکان لەوێوە دەڕوات، لە #حاجی ئۆمەران#یش بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، کراوە بە دەروازەی سەرەکیی ئێران بۆ هەرێم.
ئاشکراشیکردووە، لەناو حکومەتیشدا کەسانێک هەن ڕێگری لە بازرگانان دەکەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بکەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی هەیە، #ئیبراهیم خەلیل#ی هەیە کە گەورەترین دەروازەی تورکیایە بۆ ئێراق نەک تەنیا هەرێم، هەروەها چەند مەرزێکی تریشی هەیە کەس هیچیان لەبارەوە نازانێت سەرۆکی یەکێتیی ئەوەش دەڵێت، لەدوای کۆچی دوایی سەرۆک #مام جەلال#ەوە، لەلای پارتی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی کۆتایی پێهاتووە و لەدژی کار دەکات بۆنموونە، حکومەت بە ئەنقەست پارەی خوێندکاران خەرج ناکات ئەمە لەبەر بێ داهاتی نییە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لە سلێمانی خۆپیشاندان ڕووبدات.
دژە تیرۆر کە باشترین و پرۆفێشناڵترین هێزی تایبەتە، بەیانییەک هەڵدەستین دەبینین بە بڕیارێکی نایاسایی بودجەکەیان بڕاوە، لەکاتێکدا ئەوان هێشتا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و هەفتانە گورز لە داعش دەوەشێنن، بەوشێوەیە فشار لە یەکێتی دەکەن. سەرۆکی یەکێتیی لە چاوپێکەوتنەکەدا وادەڵێت.
سەرۆک بافڵ دەشڵێت، دۆسیەی ئەژی ئەمین پیشانی دا کە یەکێتی چەند دان بەخۆیدا دەگرێت و ڕاناکێشرێتە ناو ئەم کارە گەمژانەیەوە. [1]