ڕێنماییەکانی پشگیریکردن لە دەستدرێژیی سێکسی
دەستدرێژیی سێکسی: جۆرێکە لە تووندوتیژی، کاریگەریی دەروونی زۆر خراپ لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە درووستدەکات.
ڕێنماییەکان:
1- زیادکردنی ئاستی هۆشیاریی تاک لەنێو کۆمەڵگە سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی.
2- پێدانی هۆشیاریی پەروەردەیی لەلایەن خێزانەکانەوە بۆ منداڵەکانیان.
3- پەنابردن بۆ پزیشکی پسپۆڕی دەروونیی لەکاتی دەستدرێژیی سێکسی، دەبێت لەلایەن پزیشکی دەروونی ببینرێت و چارەسەر وەربگرێت.
4- دەرخستنی حاڵەتەکان و پەنابردن بۆ پزیشکی دادوەری.
5- پەیداکردنی زانیاریی لەسەر نیشانەکانی دەستدرێژیی سێکسی.
6- لێپرسینەوە و ئاگاداربوونی زیاتری دایکان لە منداڵەکانیان.
7- دایک و باوک منداڵەکانیان فێربکەن نەچنە نێو ئۆتۆمبێلی کەسی بێگانە.
8- منداڵ نابێت لە تەمەنە بچووکەکاندا بەتەنیا بچێتەدەرەوە. [1]
دکتۆر #دیلمان ئازاد# خۆشناو
پسپۆڕی پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی