ناو: ناز
ناوی باوک: فەلەکەدین
$ژیاننامە$
ناز فەلەکەدین، شاعیر و نووسەر و چالاکوانە.
نموونەیەک لەشیعرەکانی:
دونیای هۆنراوەت
خۆم لە نێو شەپۆلی ناسکی شیعرت دۆزیەوە
لاولاوی پەرێشان و کۆنی هێلانەم لادا
تۆ بووی و من و تابلوی وێنەی مناڵیمان
دیسانیش پەنجەرە پەردەی شەرمی پۆشی بوو
من بووم و دفتەری یادگارییەکان لە دووری نیگات
ئێمە بووین و نیگەران لە فرینی ئازا و بێ ترس
فرین تا گەیشتین بەکۆتایی تاریکی جلی کۆنی شەو
کوژانەوەی کۆتا هەستێرەی بێرەنگمان تەماشا کرد
هەنگاوەکانمان بە سەر قالی دزراوی ڕابردوو دانا
لە جەنگی خاک و داهاتوو ماندووتر لە دوێنێ بووین
[1]