ناونیشان: ڕۆشنبیری
نووسەر: ناز فەلەکەدین
لێرەدا باس لەتینویی بۆ بە دەست هێنانی گۆڕانی فیکری و بە جێهێشتنی چاخی پڕ لە سادەیی و خاوی مناڵی، پێویستی بە هاوچەرخێکی سەردەمیانەیە. هەرچەند دەبێت هەر لە سەروبەندی مناڵی و قۆناغەکانیش، ئەم گۆڕانکاریانە ڕووبدات و مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ
لە باوشی خۆ بەفەرهەنگ و ڕۆشنبیر کردن هەنگاو بنێت.
لە مناڵی ئەم جۆرە هارمۆنیای بە ڕۆشنبیر کردن، لە ئەستۆی دایک و باوک یان بە خێوکەرە و مامۆستای پەروەردییە و میدیا و کانالە تی ڤی کان دەوری تریان هەیە بۆ ئەمەبەستە. بەڵام دوایی گۆڕانکاری و هەنگاو نان بۆ بەهاری پڕ لە جوانی و شکۆفە و نۆرەسی گەنجی ئاڕاستەکان دەگەڕێتەوە و بە پەسند و قبوولی وبۆچۆنی خودی مرۆڤ، پێش هەموو شت ناسینی خۆتە و ئەم بوارە کە دەتوانێت سەرکەوتوانە تێدا خۆت ببینیتەوە.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەم، ڕۆشنبیری، کەلتوور، هونەر هەرسێ مانای جیاوازیان هەیە و تەنیا لە یک وشە یک ناگرنەوە.
ڕوشنبیری بەس خوێندن و نووسین نیە، بەڵکوو تێڕوانینی مرۆڤە بۆ دەورو بەری بە بیر و هزری ڕووناک و ئەرێنی خۆت دەوروبەرت ببینی و کاتەکانی خۆت تەرخان کەی بۆ زاتر زانینی ئەو بوارانەی کە لە دوروبەرت دان.
وەک ڕۆشنبیر بوون لە شێوازی خواردن و دانیشتن لە سەر خوان و هەڵسو کەوتی گونجاو.
ڕۆشنبیری بە واتای زانینی ئەتەکێت بە ڕامبەر خانەوادەکەت و دەورو بەرت....
مرۆڤ چەندین نهێنی مەزن لە ناو سرووشت دەدۆزێتەوە، بۆ خۆشی و کامەرانی خۆیشی بەکاری دێنێت، بەڵام ڕۆشنبیری سوود وەرگرتنی لێ نییە، کە واتە دۆزینەوە زانستی و هزڕی و نەفسییەکان تەنیا لە ڕێگای ڕووناکبینی مرۆڤ بە ئامانج دەگات.
ئەخڵاق (ڕەوش و ڕەفتارە، ، ڕاستگۆیی ودرووستکاریە) بە واتای ئەوە دێت ڕاستگۆیانە ڕەفتار کردن ڕۆشنبیریە، کە یک لە هەرە خاڵە گرینگەکانی مرۆڤ بوونە.
ڕووناک بیری کەماڵی ڕوحە بۆ مرۆڤ، بایەخی زۆرە و خودای مەزنیش گەردوون و بوونەوەرەکانی درووستکردووە بۆ گەیشتن بە ڕووناهی.
ڕۆژ ئاوا بوون و جوان بینی و گەشە سەندنی هزر و گۆرانکاری لە سەردەمێک بۆ سەردەمێکتر و دوور بوون لە ڕەشبینی و نادانی و بێ دەرەتانی هزر، یک لە دەستەواژەکانە کە بە ڕۆشنبیر دەگوترێت. [1]