ناونیشان: دوورکەوتنەوە لە مادە هۆشبەرەکان
نووسە: #ناز فەلەکەدین#
تووش بوون بە مادەی هۆشبەر تەنیا لاوان بە خۆ ناگرێتەوە، بەڵکوو کەسانی بە تەمەنیش ڕووی تێدەکەن، بەڵام گەنج و هەرزەکار زیاتر لە کەسی بە تەمەن تووشی گرفت و شکست دەبێت و تا کۆتایی تەمەن؛لە ناو چڵکاو و بۆ گەنی مادەی هۆشبەردا دەچەقێت.
یک لەو هۆکارانەی گەنج یان لاو تووشی دەبێت دەگەرێتەوە سەر کەسایەتی و گەشەکردنی ناجێگری کۆمەلایەتی.
زیاتر بەسەر بردن لە ژیانێکی سەخت و بێکاری و نەبوونی،
هەر وەها چەندین گرفتی دونیای سەردەمیانەی ئەمڕۆ لە ڕووی کۆمەلایەتی و خێزانی هەروەها بایەخدان و جێبەجێ کردنی هەر ویست و ئارەزوویەکی مناڵ بە جۆرێک لە ڕادەبەدەر مناڵ وەک بووکەلەی مۆمیا کراو هەموو شت بێ ماندوو بوون بە ئاسانی بە دەست بێنێت، دەبێتە هۆی درووست بوونی کەسێکی لاواز و وەک گەلای داری پایزی زوو هەڵدەوەرێت.
درووست کردنی فەرق و جیاوازی نێوان مناڵان لە خانەوادە/ بێ ئاگا بوونی خانەوادە لە هەڵبژاردنی دۆست و هاوڕێی مناڵەکانیان، هۆکارێکن بە تووش بوون بەم نەخۆشی کوشندەیە.
ناجێگر بوونی شوێنی نیشتە جێ بوون - پەنابەری - نایکسانی ئابووری - چینایەتی نایکسان لە کۆمەڵگا....هۆکاری ترن بۆ تووش بوون بەم گرفتە مەرگبارە.
خۆ گرتن بە مادەی هۆشبەر نەخۆشییەکی جەستەیی، فیکری، دەروونی، سۆزدای، کۆمەلایەتیە! ئەم خوگرتنە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر مرۆڤ لە مەنجەنیخی مەرگەساتە نوقم دەکات.
لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەم کە ئەم مادەیە زەنگێکی خەتەرە بۆ لاوان و هەرزەکاران و بێجگە لە کاردانەوەی وێران کەر و ڕۆژانی ڕەشی داهاتوو هیچی بە دوا نییە. [1]