لە کاتی شاڵاوی ئەنفالی سێ دا،
شێخ حسەینی هەزارکانیشێخ حسەینی هەزارکانی خۆی و خێزان و کەس و کارو هەندێ لە دەروێشەکانی لەوانە بوون کە لە دێی
ملەسوورەملەسوورە، لەلایەن سوپا و جاشەوە گیران و لەگەڵ خەڵکەکە ڕاپێچ کران. لە ڕۆژی
14-04-198814-04-1988 لە کاتی گواستنەوەیان و بردنیان بۆ (
قۆرەتووقۆرەتوو) لە سنووری شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، لە ساتەوەختی گەیشتن و تێپەڕبوونیان بە ناو
کەلارکەلاردا، لەلایەن چەند دۆست و خزمێکی کاک شێخ حسێنەوە، دەرفەتێکیان بۆ درووستکردن، تا خۆی و خێزانەکەی ڕزگار بکرێن، بەڵام شێخی گەورە و جوامێر بەوە ڕازی نابێت، ئەو دەرفەتی ڕزگاربوونەی ڕەتکردەوە، چونکە نەیدەویست لەگەڵ خەڵکەکەی تر جیاببێتەوە، ئەو لەنێوان مردن و ڕزگاربوونێکی ئاوادا، مردنی لاپەسەندتربوو، بۆیە وتبوی (
با چارەنووسی منیش وەکو ئەوانی تر بێت)، هەربۆیە کاکە شێخ حسەین بووە سەرگەورەی کاروانی ڕوو لە ماکینەی مەرگی بەعسییە ڕەگەز پەرستەکان، خۆی و 12 کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی، لەگەڵ هەزاران کوردستانی غەدر لێکراو، ڕەوانەی بیابانەکانی خوارووی ئێراق کران و کۆمەڵکوژ کران. کاک شێخ حسەین ناوی تەواوی (حسێن محەمەد فەرەج-لەدایکبووی ساڵی 1957). خەڵکی دێی هەزارکانی سەر بە شارەدێی
سەرقەڵاسەرقەڵا، لە سنووری شارۆچکەی
کفریکفری. هەزارکانی دێیەکی بچووکی چەند ماڵی بوو، جێگای کاک شێخ حسێن و تەکێ و بنەماڵەکەی بوو.
عوسمانی حاجی مەحمودعوسمانی حاجی مەحمود
[1]