بابەت: یاداشت
ئامادەکردنی: کەرکووک ناو
ئاوات عەلی دەڵێت: پێنج مانگ بوو شوم کردبوو، هاوسەرەکەمیان ئەنفال کردوو نەمبینییەوە، ئەمە وتەی ئەو ژنەیە کە بەئاواتی هاتنەوەی هاوسەرەکەیەوە چاوانی لێک دەنێت.
ئاوات عەلی ژنێکی تەمەن (53) ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی
ئیسکانئیسکانی شاری
کەرکووککەرکووکە، باسی لەوەکرد کە حەمیدی هاوسەریان ئەنفال کردووە، لەو کاتەی تەنیا پێنج مانگ بوو هاوسەرگیریان کردبوو.
پاش چەند مانگێک لەبێسەرو شوێن بوونی حەمید، کچەکەی لەدایکدەبێت و هەرگیز سۆزی باوکی نابینێت، لەپاش باوکی، بەقوڕ بەسەریی و بەپارەی گسک فرۆشتن و نانکردن بۆ ماڵان کچەکەمم پێگەیاند.
ئاوات تا ساڵی (2003) متمانەی هەبووە ڕۆژێک هاوسەرەکەی بگەڕێتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: ئێستا دەزانم کە ئەویش وەکوو ئەو هەزاران کەسەی تر ئەنفال کراوە، بەڵام هەر بەئاواتی گەڕانەوەی ئەوەوە شەوان چاولێک دەنێم.
حەمید پێشمەرگە بووە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە گوندی (ناسرومیسر) ژیاون، کاتێک بەسەردان لە ساڵی
1988 گەڕاونەتەوە کەرکووک، هاوسەرەکەی دەستگیر کراوە، ئەوەش دواجار بووە یەکترببینن.
ئاوات فرمێسکی چاوەکانی نەیدەهێشت چیرۆکەکەی تەواوبکات، جارجار چاوەکانی دەسڕیی و دەستی بە قسەکردن دەکردەوە، تەنیا خەم بۆ کچەکەم دەخۆم کە باوکی نەبینیوە و نازانێت سۆزی باوک چۆنە بۆ منداڵەکانی.
ئەو (24) ساڵە جلوبەرگی ڕەش دەپۆشێت و بەخەیاڵی ئەوە ڕۆژی بەڕێکردووە کە ڕۆژێک حەمید بگەڕێتەوەو کچەکەی ببینێت چۆن گەورە بووە، یەکێک بوو لەو هاووڵاتییانەی دەڵێن لە گوندەکانی شوان -باکووری کەرکووک-کردوویانەتە ژێر گڵەوە.
[1]