ناو: ئاوات
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ئاوات عەلی ژنێکی تەمەن (53) ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکووکە، باسی لەوەکرد کە حەمیدی هاوسەریان ئەنفال کردووە، لەوکاتەی تەنیا پێنج مانگ بوو هاوسەرگیریان کردبوو. لەگەڵ حەمیدی هاوژینی لە گوندی (ناسرومیسر) دانیشتوون، ساڵی 1988 بەسەردان دەگەڕێنەوە بۆ کەرکووک بەڵام دواتر حەمیدی هاوژین کە پێشمەرگە بووە، دەستگیر دەکرێت.
پاش چەند مانگێک لەبێسەر و شوێنی بوونی حەمید، کچەکەی لەدایکدەبێت و هەرگیز سۆزی باوکی نابینێت، لەپاش باوکی، بەقوڕ بەسەریی و بەپارەی گسک فرۆشتن و نانکردن بۆ ماڵان کچەکەمم پێگەیاند.
ئاوات تاساڵی (2003) متمانەی هەبووە ڕۆژێک هاوسەرەکەی بگەڕێتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، ئێستا دەزانم کە ئەویش وەکو ئەو هەزاران کەسەی تر ئەنفال کراوە، بەڵام هەر بەئاواتی گەڕانەوەی ئەوەوە شەوان چاولێک دەنێم.
ئەو (24) ساڵە جلوبەرگی ڕەش دەپۆشێت و بەخەیاڵی ئەوە ڕۆژی بەڕێکردووە کە ڕۆژێک حەمید بگەڕێتەوەو کچەکەی ببینێت چۆن گەورە بووە، یەکێک بوو لەو هاوڵاتیانەی دەڵێن لە گوندەکانی شوان -باکووری کەرکووک- کردوویانەتە ژێر گڵەوە.
[1]