لە کاتێکدا ئێڕاق بە دۆخێکی تایبەت لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئابووری تێدەپەڕێت، کەچی حکومەتی فیدراڵی هەندێک بڕیار دەردەکات نازانم لە چ ئاڕاستەیەکەوە خزمەت بە دۆخی کۆمەڵاتی دەکات.
بڕیارەکانیشیان نیشانەی پیاو سالاری حوکم ڕانی پیاوانی نێو حکومەتی فیدراڵدایە ئەوەی دەمەوێ باسی بکەم، چەن ڕۆژێک بەر لە ئیستا بڕیارێک بڵاوکرایەوە کە چیتر لە کاتی ئەنجامدانی هاوسەرگیری دووەم ژنی یەکەم ناتوانی داوای جیابوونەوە بکات، بڕیارەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەگەڵ نەبوو، کام ژن ناتوانێ داوای جیابونەوە بکات،
کاتێک پیاوێک بێ پاساوی بۆ شەرع و قانون. ژنێکی تر دەهێنێ هیچ بیانوێکی گونجاوی نییە چون دەکرێت ژن بە زۆر ناچار بکرێت بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەم بڕیارە کێشەی کۆمەڵایەتی زیاتر دەکات توندوتیژی وخوکوشتن و سووتان و ئینتحار زیاتر دەکات، خزمەت بە خێزانی ئێڕاقی ناکات لە ڕووی کومەڵایەتییەوە خۆزگە لە بری ئەم بڕیارانە بە ژیانی کۆمەڵاتی و یاسا کۆنەکانی ئێڕاق و بێکاری و ڕێژەی هەژاریدا دەچونەوە چونکە ئەم بڕیارە خزمەتی ژن ناکات بەڵکوو ژن دەکات بە کۆیلە و ژیانی ناچاری هەڵبژێریت کاتێک ژن دەکەوێتە دۆخێکی لەو جۆرە ئایا بەر لە دەرچوونی ئەم بڕیارە، چەند خوێندنەوە بۆ دەروونی ئەو کرا لە ڕووی زانستییەوە.
ئەی کاتێک ژنێک دەروونی تێک دەچێت چی بەسەر خێزانەکان دێت کەواتە ئەم بڕیارە هیچ خزمەت ناکات دەبێت ئیتر ئێڕاقیەکان بیریان بێتەوە ئیستا ئێمە لە سەدەی بیست و یەکین دونیا دونیای تە کنەلۆژیا و پێشکەوتنە تازە تازە ئێڕاق دەگەڕێتەوە سەردەمی نەزانی هیوادارم ڕێکخراوەکانی ژنان ئەمە قبوڵ نەکەن، هیچ ژنێکی ئێڕاقیش نەچێتە ژێر باری بڕیارێکی لەو شێوەیە. [1]
#نێرگز قادر#