بەهۆی هەڕەشەکانی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #شۆڕش ئیسماعیل# وەزیری پێشمەرگە ناگەڕێتەوە #سلێمانی#.
شۆڕش ئیسماعیل لە ئێستادا لە #هەولێر# دەمێنێتەوە و بە نیاز نییە بگەڕێتەوە سلێمانی و ڕەنگە هەرێمی کوردستانیش جێبهێڵێت.
وەزیری پێشمەرگە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی لێکراوە و هەڕەشەکردنەکەش پەیوەندی بە چەند دۆسییەکی زەوییەوە لە سنووری سلێمانی هەیە.
لە ئێستادا چەند کەسێک لە هەوڵی نێوەنگیرین بۆ چاسەری ئەو کێشانە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان هیچ ئەنجامێکی نەبووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,209 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!