ناو: عاسی
ناوی باوک: مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-07-2022#
$ژیاننامە$
عاسی مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1952 خەڵکی گوندی زینانەی شارەدێی سەنگاو -شارۆچکەی چەمچەماڵە، لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێراق ئێران-وەک سەربازێکی یەدەگ بانگکراوە بۆ ڕیزی سوپا و لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 1982 لەبەرەی جەنگ بە دیلگیرا و ماوەی 9 ساڵ وەک دیلی جەنگ لە ئێران مایەوە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ نیشتمان لە ڕۆژی 24ی ئابی 1990 بەسەر هەواری خاڵیدا هاتەوە، نە گوند مابوو نە هاوژین و منداڵ، چونکە هەموویان لەلایەن سوپای ئێراقەوە گیرابوون و ئەنفالکرابوون.
خێزانە ئەنفالکراوەکەی عاسی مستەفا بریتیی بوون لە:
1-عەزیمە عەلی ئەحمەد، لەدایکبووی 1955 هاوسەری
2-چرۆ عاسی، لەدایکبووی 1971 کچی
3-فەرەیدوون عاسی، لەدایکبووی 1981 کوڕی
4-ڕووخۆش عاسی، لەدایکبووی 1982 کچی
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چیرۆکی عاسی مستەفا بڕوانە: گەشتەکانی ئەنفالستان -دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم -2021 -عومەر محەمەد [1]