ناو: ڕوئیا
نازناو: ڕوئیا پیرایی
شوێنی لەدایکبوون:
کرماشانکرماشان
ژیاننامە
لیستی ناوی 100 ژنی کاریگەری جیهان بۆ ساڵی
2022 لەلایەن دامەزراوەی بەریتانی بی بی سی بڵاو کرایەوە، (ڕوئیا پیرایی) کچی
مینوو مەجیدییمینوو مەجیدیی کرماشانی ناوی لە لیستی 100 ژنی کاریگەری جیهاندایە.
ڕوئیا پیرایی، ئەو کاتەی قژی بڕاوی دایکە شەهیدکراوەکەی لە خۆپیشاندانەکانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە دەستەوە گرتبوو و لە گۆڕستانەوە خۆڕاگرانە ڕاوەستابوو و پەیامی بۆ کچ و کوڕانی نیشتمانەکەی دەنارد و داوای بە دەنگەوە هاتنی دەکرد لەسەر مافەکانیان، ناوبانگی پەیداکرد و هەر ئەوەش وای کرد سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لێبکات.
[1]