پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری شارۆچکەی
داقوقداقوقی سەر بە پارێزگای
کەرکووککەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری ئێڕاق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بەپەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەست ڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەست بەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.
ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی ئێڕاقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.
[1]
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
07-12-202207-12-2022 کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 988 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!